لەپاش پێشوازی كردن لە مالیكی و فەتلاوی، یەكێتی چی بەسەر هات؟

خواكوڕك

رێكه‌وتنی سیاسی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان به‌ته‌واوی ئاراسته‌ی سیاسی یه‌كێتی خسته‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێرۆ برایم ئه‌حه‌د و به‌ هه‌ماهه‌نگی نه‌وشێروان چه‌ند جوڵه‌یه‌كی سیاسی ئه‌نجامدا، چاودێرێكی سیاسیش ده‌ڵێت، سێ رووداو له‌پاش سه‌ردانی مالكی و فه‌تلاوی له‌ ناو یه‌كێتی روویداوه‌.

رێكان سه‌باح چاودێری سیاسی، له‌ ئه‌كاونتی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نووسینێك له‌سه‌ر دۆخی یه‌كێتی بڵاوده‌كاته‌وه‌ و پێیوایه‌ سێ گۆڕانكاری و رووداوی گه‌وره‌ به‌سه‌ر یه‌كێتی داهاتووه‌ و ده‌نووسیێت، ” لەپاش پێشوازی كردن لە مالیكی و فەتلاوی، یەكێتی چی بەسەر هات؟ یەكەم: دەستپێكردنەوە هەناردەكردنی نەوتی كەركوك لەرێگای بۆری كوردستان بۆ بەندەری جەیهان، وەستاندنی بە تانكەری نەوت بۆ ئێران. دووەم: راگەیاندنی باڵی ناوەندی بریار و شەق بوونی یەكێتی. سێیەم: گرینگی نەدان بە یەكێتی لەلایان ئەمریكا و نەدیتنی بەرپرسانی یەكێتی”.

ئه‌و چاودێره‌ له‌ كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، ” ئەم سێ رووداوە لەپاش پێشوازی مالیكی و فەتلاوی روویداوە لەناو یەكێتی”،هه‌روه‌ها ده‌پرسێت، ” ئەرێ گەلۆ ئەمە سوتفەیە.. یان باجە؟”

Back to top button