كه‌ركووك: برایه‌كی په‌رله‌مانتاری كورد رفێنرا

ئه‌میره‌ زه‌نگه‌نه‌ په‌رله‌مانتاری كورد له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی پارتی ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 20ی 2ی 2018، رایگه‌یاند”له‌ شاری كه‌ركووك، برایه‌كی له‌لایان چه‌ند چه‌كدارێكی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی رفێنراوه‌، به‌ڵام خۆی له‌ده‌ستی چه‌كداره‌كانی رزگار كردووه‌ و ده‌شلێـ”چەکدارەکان بە دوو ئۆتۆمبێڵ پەلاماری براکەیان داوە”.

په‌رله‌مانتاری كورد له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی پارتی له‌ لێدوانێكی دا بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی رایده‌گه‌ێنێت”برایەکم بە ناوی  محەمەد، کە لەدایکبوی ساڵی ١٩٦٦ـە، دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر ئاوارەی ھەولێر بووە، ماوەی دوو ڕۆژە بە ھۆی نەخۆشکەوتنی دایکم گەڕاوەتەوە شاری کەرکووک و ئەمڕۆ سەعات ١٢ی نیوەڕۆ بۆ کڕینی چارەسەری پزیشکی چووەتە شەقامی قودس لە شاری کەرکووک، بەڵام لە لایەن دوو ئۆتۆمبێڵی پڕ لە چەکدارەوە ڕفێندرا، بەڵام دواتر توانی خۆی لە دەست چەکدارە نەناسراوەکان ڕزگار بکات، گوتیشی چەکدارەکان لە نێو دوو ئۆتۆمبێڵی جۆری پیکاب و کامریدا بوون و سەرەتا داوای ناسنامەیان لە براکەم کردووە، دواتر فڕێیان داوەتە نێو ئۆتۆمبێڵ بۆ ئەوەی بیڕفێنن، بەڵام براکەم توانی خۆی دەرباز بکات، سوپاس بۆ خوا ڕزگاریشی بووە.”

هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی باس له‌ براكه‌ی ده‌كات و ده‌لێـ”محەمەدی برام ھیچ کێشەی نییە، تەنیا کوردە و برای منە وەک پەرلەمانتاری پارتی، ئێستا لە نەخۆشخانەی کەرکووکە و خەریکی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیە، چونکە چەکدارەکان کە نەناسراو بوونە، بە ئۆتۆمبێڵ بە دوای خۆیاندا کێشاوە و بەو ھۆیەوە زامدار بووە.”

شایه‌نی باسه‌”ماوەی چەند ڕۆژێکە دیاردەی ڕفاندن و کوشتن و ھەلکۆتانەسەر ھاووڵاتیانی کەرکووک ڕووی لە زیادبوون کردووە و چاودێرانیش پێیان وایە ئیدارەی کەرکووک ناتوانێ ئیدارەی شارەکە بکات.

 

Back to top button