ناتانیاهۆ: ده‌وڵه‌تی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ، پێویستی ناوچه‌كه‌یه
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ناتانیاهۆ رایگه‌یاندووه، پێویستی ناوچه‌كه‌یه كه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بۆ كورد دابمه‌زرێت و دووپاتیشی كرده‌وه، ته‌لئه‌ڤیڤ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی دبلۆماسی له‌گه‌ڵ به‌غدا نیه”.
كه‌سایه‌تی نزیك له سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته دۆر گۆلد، له سمینارێكدا له چوارچێوه‌ی كوربهندی ڤاڵدای بۆ گفتوگۆی نێوده‌وڵه‌تی كه له مۆسكۆ به‌رێوه‌ده‌چێت، له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان رایگه‌یاند”. سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی به پێویستی ده‌زانێت، ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ له‌ناوچه‌كه بۆ كورد دابمه‌زرێت و دووپاتیشی كرده‌وه، ته‌لئه‌ڤیڤ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ به‌غدا نییه، هه‌روه‌ها گوتیشی”ئیسرائیل ده‌یه‌وێ چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد بزانێت، كه 40 ملیۆن كه‌سن و به سه‌ر ناوچه‌كه دابه‌شكراون، تا ئێستاش ئه‌و وڵاتانه‌ی كوردی‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه، هه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كورد ده‌كه‌ن”.
هه‌روه‌ها گۆلد گوتیشی: “نه‌ته‌نیاهو گوتی پێویسته كورد ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌بێت، ده‌شلێـ””نیگه‌رانین له‌و ره‌وشه‌ی به‌رامبه‌ر به كورد ده‌گوزه‌رێت له ناوچه‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی دیپلۆماسی‌یان له‌گه‌ڵ عێراقدا نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ توركیا په‌یوه‌ندییان هه‌یه و به‌یه‌كه‌وه له دژی هه‌ر مه‌ترسییه‌ك ده‌بنه‌وه، كه رووبه‌ڕووی خاكی توركیا ده‌بێته‌وه.