عه‌بادی دژایه‌تی مریشكه‌كانی كوردستانیشی كرد

به‌رهه‌م هێمانی مریشك له‌ شاری سلێمانی به‌جۆڕێك زیادی كردووه‌ كه‌ توانایی پركردنه‌وه‌ی هه‌موو پێداویستییه‌كانی شاره‌كه‌ی پڕكردۆته‌وه‌، و له‌هه‌مانكاتیش توانایی هه‌نارده‌كردنی به‌شێكی زۆریشی هه‌یه‌ بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی باشوری عێراق، به‌ڵام به‌غدا رێگره‌ له‌ گه‌یشتنی ئه‌و مریشكانه‌ بۆ پارێزگاكانی تر”.

به‌گوێره‌ی نووسراوێك كه‌ له‌  ڤێتەرنەری عێراقییەوە ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كراوە، داوا دەكات رێگری لە ھەناردەكردنی ئەو مریشك و ھێلكانە بكرێت كە لە ھەرێمی كوردستانەوە بەرھەمدێت، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌” تا ئێستا ھیچ نەخۆشییەك لە پەلەوەرەكانی كوردستاندا تۆمارنەكراوە، بەڵكو ئەو نەخۆشیە لە باشووری عێراقدا بوونی ھەیە”.

به‌ڵكو ئه‌م بریاره‌ وه‌ك سه‌رجه‌م بریاره‌كانی تری دژی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌هه‌موو بواره‌كاندا ده‌یانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌واوی به‌رهه‌م هێنانه‌كان و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێم له‌ناو ببه‌ن، چونكه‌ ئه‌م بریاره‌ی عێراق زیان بە كێڵگە پەلەوەرییەكانی كوردستان دەگەێنێت.

Back to top button