ئیكسۆن مۆبیل و چیڤرۆن گه‌رانه‌وه كوردستان
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی كۆمپانیای چیڤرۆن كۆمپانیاكه ده‌ست ده‌كاته‌وه به هه‌ڵكه‌ندنی بیره نه‌وتیه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌ت له كێلگه نه‌وتیه‌كانی سارتهسێ”.
ئاژانسی رۆیته‌رز چه‌ند زانیاریه‌ك ئاشكرا ده‌كات و له زاری سالی جۆنز گوته‌بێژی كۆمپانیاكه ده‌لێـ”له دوای رووداوه‌كانی 166ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، كاره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان راگرتبوو، به‌ڵام جارێكی دیكه بۆ كوردستان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
شایانی باسه پیش‌تر هه‌ر یه‌كه له ئیكسۆن مۆبیل و چیڤرۆن له كیڵگه نه‌وتییه‌كانی كوردستان دەستیان لەكارەكانیان بەرداو گه‌ڕانه‌وه‌ی ئەو كۆمپانیانەش رێگای بۆ هاتنه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا خۆشده‌كات.
پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ریه‌كه له جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه دانا كه له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی كه پێكهاتوون له ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” و به كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه له خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕن بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.