مالكی له‌رێگه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیه‌وه یه‌كه‌م گورزی له پێگه‌ی كورد له به‌غدا وه‌شاند
خواكوڕك
ئەمڕۆ چوارشەممە 21\9\2016، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 249 پەرلەمانتار بەڕێوەچوو و تێیدا دەنگدان لەسەر سەندنەوەی متمانە لە هۆشیار زێباری، وەزیری دارایی عێراق بەڕێوە چوو.سه‌رچاوه‌یه‌كیش له به‌غدا ده‌ڵێت، له ئێستاوه كورد ده‌بێته پێكهاته‌یه‌كی بێ هێز له‌به‌رامبه‌ر شیعه و سونه و توركمانه‌كان.
دوای ئه‌وه‌ی دەنگدان لەسەر سەندنەوەی متمانە لە زێباری كه به شێوەی نهێنی ئه‌نجامدراوه و 158 پەرلەمانتار دەنگیان بە سەندنەوەی متمانە لە وەزیری دارایی عێراق داوە، سه‌رچاوه‌كه ئه‌و زانیاره‌یه ئاشكرا ده‌كات كه له ئێستادا ئه‌وه روون بۆته‌وه كه زۆربه‌ی ده‌نگه‌كان له‌لایه‌ن په‌له‌مانتارانی حزبی ده‌عوه‌ی عێراقی و په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی و گۆڕانه‌وه بووه.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌شڵێت، دوای ئاشكراكردنی ئه‌نجامی ده‌نگه‌كان و سه‌ركه‌وتنی ئه‌و باڵه به‌سه‌ر باڵه‌كه‌یتر، له‌لایه‌ن زۆرێك له په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كێتی و گؤران ده‌نگی هڵهه‌ڵه و چه‌پڵه بیستراوه.