هێڕشی میدیای یەكێتی دژ بە پەكەكە دەستی پێكرد
دوای ئەوەی پەكەكە لە سنوری دەسەڵاتی یەكێتی لە دوو كان دوو كەسی سەر بە میتی توركیایان دەستگیركرد, پەیوەندیەكانی نێوان توركیا و یەكێتی تێك چوو كە بە داخستنی نوێنەرایەتی یەكێتی لەو وڵاتە كۆتای هات, دواجار چاڵاكیەكەی پەكەكە بووە هۆی توڕەكردنی یەكێتی, لە بەرامبەر توڕەییەكانی یەكێتی پەكەكە رایگەیاند, بۆ هیچ چالاكیەك ئامادەنین پرس بە یەكێتی بكەن لەو سنورە.
بە پێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) دوای ئەوەی پەیوەندی یەكێتی و پەكەكە سستی تێكەوت و پاشان پەكەكەهاوپەیمانێتی لەگەڵ لیستی نەوەی نوێ گرێ دا كە یەكێتی بە دژایەتی كردنی راستەوخۆ بۆ سەر یەكێتی لێكی دەداتەوە بۆیە پەیوەندیەكان زیاتر بەرەو لێكترازان چوون.
سەرچاویەك لە نێو دەسەتەی راگەیاندنی یەكێتی كە نەیویست ئاماژە بە ناوەكەی بدەین بە (خواكوڕك)ی راگەیاند, بە هۆی دۆخی باكور و وەك هاوكاریە یەكێتی كەمتر قسەی لەسەر پەكەكە دەكرد, جگە لە پالپشتی كردنی پەكەكە هیچ ئامانجێكمان نەبوو, بەڵام بینیمان پەكەكە لە میدیاكانی دەستگیركردنی دوو كارمەندی میتی توركیای لە ناوچەی دووكان وەك هەولێك بۆ لاوازی دەسەڵاتی ئەمنی ناوچەكەش وەسف كرد, ئەمە جگەلەوەی زۆر كات بە تاك لایەنە لە ناوچەكەدا هەنگاوی ناوە بە بێ گەڕانەوە بۆ حكومەت.
ئەو ئەندامەی دەستەی راگەیاندنی یەكێتی دەشلێت:” هاوپەیمانێتی تەڤگەری ئازادی سەر بەپەكەكە و نەوەی نوێ, راستەوخۆ بۆ لێدان بوو لە یەكێتی چونكە چالاكی ئەم لیستە سیاسیە تەنها لە سنوری سلێمانیە, بۆیە ناكرێت چیتر یەكێتی دۆخی پەكەكە كە ئێستا تێیدایە لەبەر چاو بگرێت, بەلكو دەبێت میدیاكانی وەگەڕ بخات دژ بە هەنگاوە مەترسیدارەكەی پەكەكە, كە لەم چەند رۆژەوە دەستی پێكردووە بە درێژای بانگەشەی هەلبژاردن چەندین مەلەف و بەلگە لە دژ پەكەكەو شاسوار بڵاودەكرێنەوە.