ئاژانسی رۆیتەرز, كۆمپانیاگەورەكانی بواری بەرهەم هێنانی نەوت دەگەڕێنەوە كوردستان

 

 

دوای ئەوەی رێكخراوی تیرۆریستی داعش روویان لە هەرێمی كوردستان كرد, ئەو كۆمپانیا گەورانەی لە نیزك سنورەكانی رووبەروو بوونەوەی پێشمەرگەو داعش بوون, لە كوردستان وەبەرهێنانیان راگرت و گەڕانەوە وڵاتەكانیان لە ئێستادا كە پێشمەرگە توانی داعش تێك بشكێنێت, سەرە ڕای قەیرانی دارای و ئابلۆقەی حكومەتی عێراق بۆسەر هەرێم لە ئێستادا پەیتا پەیتا كۆمپانیاكانی بواری بەرهەم هێنان دەگەڕێنەوە كوردستان, ئاژانسێكی جیهانی ئاشكرای دەكات, شیڤڕۆن گەورە كۆمپانیای بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریكی دەگەڕێتەوە كوردستان

بە گوێرەی زانیارییەكانی ئاژانسی رۆیتەرز، سالی جۆنز، گوتەبێژی كۆمپانیای چیڤرۆن رایگەیاندووە، لە دوای رووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەرەوە، كارەكانیان لە هەرێمی كوردستان راگرتبوو، بەڵام جارێكی دیكە بۆ كوردستان گەڕاونەتەوە.

كۆمپانیای چیڤرۆن رایگەیاندووە، دەست دەكەنەوە‌ بە هەڵكەندنی بیرە نەوتی نوێ، بەتایبەتی لە كیڵگەی نەوتی سارتە سێ .

پیشتر هەر یەكە لە ئیكسۆن مۆبیل و چیڤرۆن لە كیڵگە نەوتییەكانی كوردستان دەستیان لەكارەكانیان بەرداو گەڕانەوەی ئەو كۆمپانیانەش رێگای بۆ هاتنەوەی كۆمپانیاكانی دیكەی ئەمەریكا خۆشدەكات.

رووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 كە بەهۆیەوە هێزەكانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق، لە رێگەی رێككەوتنێكی ژێر بە ژێر لەگەڵ چەند سەركردەیەكی یەكێتی، كەركووك و خورماتوو و ناوچەكانی دیكەی پارێزگاكەیان خستەوە ژێر دەسەڵاتی خۆیان. ئەو رووداوانەش ئاڵۆزی زۆری لێكەوتەوەو بەشێك لە كۆمپانیاكان كارەكانیان راگرت و دیار نەبوو كە شەرێكی دریژخایەن روودەدات یان رێككەوتن دێتە ئاراوە. بەڵام ئێستا بەشێكی كۆمپانیاكان دەگەڕێنەوە سەر كارەكانی پێشوویان و دەركەوتنی پاڵپشتی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی كوردستانێكی بەھێز لە چوارچێوەی عێراقدا، تا رادەیەك مەترسییەكانیانی رەواندووەتەوە.

Back to top button