سبەی پەرلەمانی كوردستان پڕۆژەی چاكسازی تاوتوێدەكات
وا بڕیارە رۆژی چوارشەممە، پەرلەمانی كوردستان كۆبونەوەیەك بۆ گفتوگۆكردن لەسەر 10 تەوەر سازبكات، كە گرنگترینیان پرۆژەكەی حكومەتی هەرێمە لەبارەی چاكسازی دەرماڵەو خانەنشینی و ئیمتیازات و موچەی فەرمانبەران.
بە پێی زانیاریەكانی خواكوڕك سبەی چوارشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە چەند پڕۆژە یاسایەك تاوتوێدەكات لە نێوانیشیدا پڕۆە یاسای چاكسازی ئەو پڕۆژەیاسایە پەیوەستە بە بژێوی و ژیانی موچەخۆران و هاووڵاتیانی هەرێم
هەروەها بڕیارە هەر لە دانیشتنەكەی سبەی پەرلەمان, گفتوگۆ لەسەر پرسی كاراكردنەوەی سندوقی خانەنشینی هەرێم بكرێت.