په‌رله‌مانی كوردستان بڕیار له یاسای چاكسازی خانه‌نشینی مووچه ده‌دات
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و په‌رله‌مانتارێك لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه رایدهگهێنێت.” په‌رله‌مانی كوردستان تاوتوێی پرۆژه یاسای چاكسازی خانه‌نشینی مووچه ده‌كات.”
له‌و باره‌وه، په‌رله‌مانتار (نازم هه‌ركی) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگه‌یاندوه.” كه بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21/2/2018 په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه و تاوتوێی چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ك بكات و یه‌كێك له‌و پڕۆژه یاسایانه خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه یاسای چاكسازی و خانه‌نشینی و مووچه‌یه”.
په‌رله‌مانتاره‌كه له میانه‌ی لێدوانه‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه.” كه هاوكات په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان تاوتوێی ده‌كرێت و هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ یاسای دژه تیرۆر ده‌كرێت، كه یاساكه‌ی پێشوو له كاركه‌وتووه و پێویستی به‌هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه.