نهێنیەك لەكۆبوونەوەی بارزانی و دەمیرتاش ئاشكرا بوو بزانە دەمیرتاش چی گوتووە
خواكوڕك
ئەمرۆ دەمەو بەیانی رۆژی رۆژی چوارشەممە، 21ی 9ی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی هەدەپە بە سەرۆكایەتی شاندێكی حزبەكەی سەردانی هەرێمی كوردستانی كردوو، لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبۆوە.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە سەلاحەدین دەمیرتاش بەیاوەری عوسمان بایدەمیر و چەند بەرپرسێكی حزبەكەی سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی لە سەلاحەدین كردووە و لەسەر چەند تەوەرێكی ناوەخۆی باكوری كوردستان وتوركیا گفتوگۆیان كرد.
لەو كۆبوونەوەیە سەڵاحەدین دەمیرتاش داوای لەبارزانی كردووە رۆڵی و قورسای خۆی بخاتەگر بۆ جارێكی تر دەست پێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لەتوركیا، راشی گەیاندووە هاتنی ئێمە پەیوەندی هەیە بە داواكردن لە رێبەری گەورەی گەلی كورد بۆ ئەوەی جارێكی تر قورسای خۆی بخاتە گڕ لە توركیا بۆ دەست پێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی.
هەر لەكۆبوونەوەكانی دا سەلاحەدین دەمیرتاش رایگەیاندووە، کە ئامانج لە سەردانەکەی بۆ کوردستانی باشوور، باشترکردنی پەیوەندیی پارتەکانی کوردستان و دروستکردنی یەکڕیزیی حزبە کوردییەکانە.
هاوسەرۆکی هەدەپە هەروەها رایگەیاند، کە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ”رێبەرێکی گەورەی کوردە“ و دڵنیایی خۆیشی نیشان دا لەوەی، کە بارزانی ”دەتوانێ رۆڵێکی گەورە لە یەکێتیی نەتەوەیی کوردان بگێڕێت“.
سەڵاحەدین دەمیرتاش پێیوایە کورد بە قۆناغێکی گرنگ و مێژوویی تێدەپەڕێت و پێویستە حزبە سیاسییەکانی کوردستان مل بۆ یەک کەچ بکەن و یەکێتیی نەتەوەیی دروست بکەن.