كهشناسی: شهپۆلێكی توندی باران بارین روو له عێراق و كوردستان دهكات
كهشناسی شارهزا (نائل عهلی) له بارهی هاتنی شهپۆلێكی بارانی توند بۆ ناوچهكه هۆشداری دهدات و رایدهگهێنێت.” كه لە بەیانی پێنج شەممەوە شەپۆلێکی هەورو باران روو لە هەرێم و عێراق دەکات و لە هەفتەی داهاتووە شەپۆلێکی توند ناوچەکە دەگرێتەوە.”
لهو بارهوه میدیا عێراقییەکان لە زاری کەشناسی شارەزا (نائل عەلی) ەوە رایگەیاندوه” كه عێراق لە سبەی پێنج شەممه 22/2/2018، دەکەوێتە ژێر نزمە پاڵەپەستۆیەکەی کەشوهەواوەو کەشێکی نا ئارام دێتە ئاراوە، لە رۆژئاوای هەرێمی کوردستان بارانێکی مام ناوەندی دەبارێت، لە ناوەراست و باشووری عێراق نمە باران دەبارێت.
ئەو کەشناسە پێشبینی دەکات لە هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم و عێراق دەکاتەوە.