حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق هه‌ڵهاتن و ئه‌م ناوچه‌یه‌ییان چۆڵكرد

شه‌وی رابردوو به‌هۆی هەڕەشەی گروپە چەكدارەكانی داعش له‌سه‌ریان هێزەكانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵی عێراقی رۆژئاوای شارۆچكه‌ی داقوق چۆڵ دەكەن.”

درەنگانێكی شەوی رابردوو هێزەكانی سوپاو پۆلیسی فیدراڵی عێراقی لەچەند ناوچەیەكی رۆژئاوای شارۆچكه‌ی داقوق پاشەكشەیان كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گروپە چەكدارەكانی داعش هەڕەشەی هێرشیان كردوه‌ لێیان و ئه‌وانیش به‌رگه‌یان نه‌گرت و هه‌ڵهاتن.

بەپێی زانیارییەكان، هێزەكانی سوپا و پۆلیسی عێراقی هەریەكە لە گوندەكانی (زەگلاوەو غیدەو سمۆدی و سەربازگەی مەهاوش) یان چۆڵ كردووەو چوونەتە نێو قەزای داقوق.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” له‌ دوایی خیانه‌ته‌ مه‌زنه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ باڵێكی خیانتكاری نێو یه‌كێتی ئه‌نجامیاندا، 51% خاكی كوردستان كه‌وته‌ به‌رده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و سوپایی عێراق، له‌ ئێستاشدا ئه‌وان ناتوانن نه‌ ناوچه‌كه‌ نه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی بپارێزن.

Back to top button