ریال مه‌درید یاری هه‌یه‌ و پێویستی به‌ بردنه‌وه‌یه‌

بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی دواخراوی خولی یانەكانی ئیسپانیا هەردوو یانەی ریال مەدرید و لیگانێس رووبەرووی یەكترببنەوە، یارییەكەش له‌ كاتژمێر (8:45) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (مۆنیكیپال دی بۆتاركی) لەشاری لیگانێس بەرێوەدەچێت”.

ئه‌وه‌ی شیاوی گوتن بێ، ده‌بوو ئەم یارییە لە (17/12/2017) بەرێوەچووبا ، بەڵام بەهۆی بەشداریكردنی یانەی ریال مەدرید لە جامی جیهانی یانەكان، ئەم یارییە بۆ ئەم كاتە دواخرا”.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی (45) خاڵ پلەی چوارەمی ریزبەندی خولی ئیسپانی گرتووە و لەدوای یانەكانی بەرشلۆنە و ئەتلەتیكۆ مەدرید و ڤاڵانسیا دێت”.

لیگانێس توانی لە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا لەنێو بێرنابیۆ لە ریال مەدرید بباتەوە و سەركەوێت بۆ قۆناغی پێشكۆتایی پاڵەوانیەتییەكە ، بۆیە ئەمشەو تاقیكردنەوەیەكی بەهێز چاوەرێی ریال مەدرید دەكات”.

س.ك

Back to top button