پێویسته‌ له‌ كاتی شووشتنی ده‌م و چاو زۆر هۆشیار بن له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌

شووشتني ڕووخسار یەکێکە لەو کارانەى ڕۆژانە چەند جارێک دووبارەى دەکەنەوە، بەڵام چەندان هەڵەى باو هەن کە زۆرێک لە خانمان بەردەوام دووبارەیان دەکەنەوە و زیانیان هەیە.”

هه‌ڵه‌كان بریتین له‌:-

١- باش ئاو نەکردن بە ڕووخساردا: ئەگەر دواى بەکارهێنانى پاککەرەوەکان باش ئاو نەکەیت بە ڕووخسارتدا، مانەوەى ماددە پاککەرەوەکان بە ڕووخسارتەوە زیان بە پێستت دەگەیەنن.

٢- بەکارهێنانى پاککەرەوەى هەڵە: بە پێى جۆرى ڕووخسارت دەبێت ئەو پاککەرەوەیە بەکاربهێنیت کە بۆت گونجاوە، ئەگەر پێستت چەورە نابێت پاکەرەوەى ڕووخسارى وشکى بۆ بەکاربهێنیت و بە پێچەوانەشەوە.

٣- هەڵە بەکارهێنانى خاولى: نابێت بە توندى خاولى بخشێنیت لە ڕووخسار تا وشکى بکەیتەوە، بەڵکو دەبێت کلێنکس یان خاولییەکى زۆر نەرم بەکاربهێنیت.

٤- پلەى گەرمى ئاوەکە: دەبێت بە ئاوى شلەتێن ڕووخسارت بشۆیت، چونکە ئاوى گەرم پێست دەسوتێنێت و ئاوى ساردیش هەندێک جار دەبێتە هۆى سووربوونەوەى پێست.

٥- پێشتر لێنەکردنەوەى ماکیاج: لێنەکردنەوەى ئەو ماکیاجانەى کە دژە ئاون بە پاککەرەوەى تایبەت پێش شۆردنى ڕووخسار کارێکى هەڵەیە، چونکە ئاوەکە ناتوانێت ڕووخسارت پاکبکاتەوە و ئەمەش دەبێتە هۆى گیرانى کونەکانى ڕووخسار.

٦- کەم یان زۆر شتنى ڕووخسار: ڕۆژانە دوو جار شتنى ڕووخسار زۆر گونجاوە، زیاتر یان کەمتریش بە پێى جۆرى پێستت دیارى دەکرێت و نابێت زیادەڕۆى تێدا بکرێت.

Back to top button