گۆڕان:كه‌س له سلێمانی ئه‌و پیاوه نیه باسی بردنی نه‌وتی كه‌ركووك بكات
پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر نه‌وتی كه‌ركووك له‌لایان میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌برێته ئێران له‌وێدا ده‌فرۆشرێت، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئێرانیش چه‌ند بیرێكی كه‌ركووك رۆژانه بۆخۆی به‌كار ده‌هێنێت و نه‌وتی لێده‌ردێنێت، ده‌یبا و دهیفرۆشێت، له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی كه‌ركووك ده‌لێت ئاگامان له‌نه‌وتی كه‌ركووك نیه چۆن ده‌برێت و كێ ده‌یبات و كێ دهیفرۆشێت، به‌ڵام رۆژانه نه‌وتی كه‌ركووك ده‌بردرێت و ده‌فرۆشرێت”.
له‌و باره‌یه‌وه جوان حه‌سه‌ن ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له ئه‌نجوومه‌نی كه‌ركووك رایدهگهێنێت”وەك ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك، ئاگامان لە چۆنیەتیی ناردنی نەوتی كەركووك و ئەو بڕەی كە دەنێردرێت بۆ دەرەوە نییە و ناشزانین چۆن دەفرۆشرێت، بەڵام پێش رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ڕابردوو، لە بەرامبەر ناردنی نەوتی كەركووك بۆ دەرەوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە 10 ملیۆن دۆلاری دەنارد بۆ كەركووك، وەك بودجەی پترۆ دۆلاری شارەكە، ئێستاش حكوومەتی عێراق نەوتی كەركووك بۆ دەرەوە دەنێرێت، بەڵام بودجەی پترۆدۆلار بۆ شارەكە نانێرێت”.
هه‌روه‌ها جوان حه‌سه‌ن ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات”پێشتر كە پارەی پترۆ دۆلار دەنێردرا بۆ كەركووك، پرۆژەی خزمەتگوزاری باش لە كەركووك دروست دەكرا، بەڵام ئێستا كۆمەڵێك پرۆژەی باشی خزمەتگوزاری هەیە لە كەركووك بەهۆی بێ پارەییەوە وەستێنراون، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”نەوتی كەركووك دەبرێت بەبێ ئەوەی سوودی بۆ كەركووكییەكان هەبێت، ئاشكرای كرد، ئێمەش وەك هاووڵاتییانی ئاسایی دەبینین كە نەوتی شارەكەمان بە تانكەر دەبرێتە دەورەوە، بەڵام ئیتر بڕی ناردنی و بۆ كوێ دەبرێت نازانین”.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك نزیك له گۆڕان له‌كه‌ركووك له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه و ئیرهابی فكری ناو حزبه‌كه‌ی نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت سه‌رسورمانی خۆی له‌مه‌ر دزینی نه‌وتی كه‌ركووك له‌لایان حشدی شه‌عبی و گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه ئه‌و به‌ناوی “گروپێكی ناو یه‌كێتی” ناوی برد، ده‌ربڕی و ده‌لێـ” دزین هه‌ر دزینه ناكرێت تۆ پێش رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ر به‌رده‌وام باسی دزینی نه‌وتی كه‌ركووك بكه‌یت به‌ڵام كه حشد شاره‌كه‌ی گرت، تۆ هیچ قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر نه‌كه‌یت، ده‌بێت خه‌ڵك له‌مه تێبگات بۆچی كه‌سانێك كه رۆژ و شه‌و پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر باسی نه‌وتی كه‌ركووكیان ده‌كرد، ئێستا پیاو نیه له سلێمانی بلێت ئه‌رێ نه‌وه‌تی كه‌ركووك چی لێدێت؟ ئه‌گه‌ر یه‌ك كه‌س ئه‌و جورئه‌ته‌ی هه‌بایه ئێستا وای ده‌گوت به‌ڵام كه‌سی تێدا نیه، به‌داخه‌وه”.