ئاژانسێكی رووسیی:یه‌په‌گه به‌ته‌واوی عه‌فرین راده‌ستی سوپایی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كاته‌وه
ئه‌مرۆ 21ی 2ی 2018 ماڵپه‌ری (RT)ی رووسی ئه‌و هێزانه‌ی كه له‌لایان تۆپخانه‌كانی توركیا كراونه ئامانج ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ چوونه ناو عه‌فرین و هه‌ر به‌پێی هه‌واڵه‌كه”دوو هێزی سەر بە رژێمی سووریا لەڕێگای رێڕەوی (چیای خەونەکان)ـەوە چوونە سەنتەری عەفرین و دواتر لە دەوروبەری جوندرێس، بلبلە و راجۆ بڵاو کراونەتەوە.
به‌پێی هه‌واڵێكی میدیاكانی سه‌ر به رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، پاش نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 20/2/2018، هێزەێکی ئەو رژێمە لەسەر داوای یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان، گەیشتوونەتەوە عەفرین و هه‌وره‌ها پێشتر سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاش رایگه‌یاندبوو” کە سوپای وڵاتەکەی رۆژی سێشەممە هێزێکی سەر بە رژێمی سووریا لە نزیک عەفرین تۆپباران کردووە و 40 تا 500 ئۆتۆمبـێلی ئەو هێزە تێک شکێندراوە.
ایانی باسه گەڕانەوەی هێزەکانی رژێمی سووریا بۆ عەفرین لەکاتێک دایە، کە لە دوای دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لە مانگی ئاداری 2011، رژێمی سووریا لە زۆربەی ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان کشاوەتەوە و پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە)ی باڵی سیاسیی پەکەکە دەستی بەسەر ئەو بەشەی کوردستاندا گرتووە.