رۆژنامه‌ی مه‌دا: نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌رێكه‌وتن نزیك بوونه‌ته‌وه
رۆژنامه‌ی مه‌دا، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 21ی 2ی 2018 له راپۆرتێكی دا ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه دانووستاندنی نێوان نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی، گه‌یشتۆته قۆناغێكی باش له رێكه‌وتن، هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات”.شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان، به‌مزووانه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رێكبكه‌ون.
رۆژنامه‌كه كه له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بڵاوی كردۆته‌وه، ئاشكرایی ده‌كات كه له دوایین كۆبوونه‌وه‌یاندا له میونشن، هه‌ردوولا رێككه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ده‌شنووسێ “به‌مزووانه رێككه‌وتنی كۆتایی له به‌غدا ته‌واو ده‌بێت” و دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و سێ دیداره‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی و عه‌بادی، ره‌وشه چه‌قبه‌ستووه‌كه‌ی كۆتاییپێهێناوه و ئێستا له رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ندێك له كێشه‌كان، گه‌یشتوونه‌ته كۆتایی، سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی به رۆژنامه‌كه راگه‌یاندووه” هه‌ردوولا له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتوون، كه ده‌بێت له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه دابه‌ش بكرێت، روونیشی كردووه‌ته‌وه له كۆبوونه‌وه‌كانیشدا داوا له عه‌بادی كراوه، كاری لێژنه ته‌كنیكییه‌كان خێراتر بكات، بۆ ئه‌وه‌ی په‌له له دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكرێت”.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌ناوی سه‌رچاوه‌كه نه‌كردووه به‌ڵام باس له پێشنیازێكی عه‌بادی ده‌كات و له راپۆرته‌كه دا دهنووسێـ”عه‌بادی پێشنیازی ئه‌وه‌ی كردووه هێزێكی سنوورداری پۆلیسی فیدراڵی، بۆ به‌شداریكردن له به‌ڕێوه‌به‌ردنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی ره‌وانه بكات، له‌و باره‌یه‌وه‌ش بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو، هه‌ولێر به فه‌رمی وه‌ڵامی ئه‌و پێشنیازه‌ی عه‌بادی ده‌داته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی رۆژنامه‌كه باس له‌دواین دیداری شاندی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات له میونشن، رایدهگهێنێت” ئه‌و پرسانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی میونشندا باسكران، پێویستییان به زنجیره‌یه‌ك دانوستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه و به‌مزووانه‌ش شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، هه‌فته‌ی داهاتوو، بڕیاره “گرنگ و گه‌وره‌كان” له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه ده‌درێن، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان بكه‌ن، هه‌ر له راپۆرته‌كه‌شدا باسی نه‌وتی كه‌ركووك ده‌كات و ده‌لێـ” نیچمه رێككه‌وتنێك هه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك له رێگه‌ی حكوومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه، له‌باره‌ی هه‌ردوو ده‌روازه ئهساسیهكهی هه‌رێمی كوردستان سه‌رچاوه‌ی رۆژنامه‌كه ده‌لێـ” دۆسیه‌ی هه‌ردوو ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل و پێشخابوو، له كۆبوونه‌وه‌كاندا باس نه‌كراون و نه‌خراونه‌ته سه‌ر مێزی گفتوگۆ.