بزانه سه‌رۆك بارزانی ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ كێ كۆبۆته‌وه
له دیدیدارێكی دا له‌گه‌ڵ شاندی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی كوردی له سوریا سه‌رۆك بارزانی، لە وتەیەكدا رۆشنایی خستەسەر ئاییندە و تەحەدییاتی بەردەم گەلی كورد لە سووریا و ئامۆژگاریی پێویستی لەو بارەیەوە ئاراستەی شاندی میوان كرد.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سوریا باسی دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی رۆژئاوا و شاری عەفرین تاووتوێكرا و بیروڕا لەبارەی ئاییندەی رۆژهەڵاتی رووباری فورات و هاوكێشە سەربازی و سیاسییەكانی ئەو ناوچەیە ئاڵوگۆڕ كرا.
شاندی میوان كورتەیەكیان لەبارەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هێزە سیاسییەكانی رۆژئاوا و لایەنە سوورییەكان و چالاكییە سیاسییەكانی ئەنجوومەنی كوردی سووریا بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو”.
پێشتر سه‌رۆك بارزانی له په‌یامێكی دا له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین، رایگه‌یاند كه داوا ده‌ست به‌جێ وه‌ستاندنی ئه‌م شه‌ره ده‌كه‌ین، چاره‌سه‌ری كێشه له‌رێگای شه‌ڕ نابێت و ده‌بێت بگه‌رێنه‌وه بۆ دانووستاندن و گفتوگۆ”.