عه‌لی حه‌مه ساڵح: پیلانێكی مه‌ترسیداری به‌غدا ئاشكرا ده‌كات و باس له هێرشی عێراق ده‌كات بۆ سه‌ر كوردستان
ئه‌ندام په‌رله‌مانی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان، باس له پیلانێكی مه‌ترسیداری عێراق ده‌كات له‌دژی هه‌رێمی كوردستان، و ده‌لێت عێراق ده‌یه‌وێت كۆنترۆڵی نه‌وتی خورمه‌ڵه بكات و به‌ته‌واوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتگوێبخات وده‌لێـ”كێڵگه‌كانی ئاڤانا و بای حه‌سه‌ن راگیراون و ئێستا حكوومه‌تی عێراقی به‌هاوكاری كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆمی به‌ریتانی، ده‌یه‌وێت كۆنترۆڵی نەوتی خورمه‌ڵه بكات و له‌گه‌ڵ كێڵگه‌كانی كه‌ركووك بیبه‌ستێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی كه‌ركووك بگاته ملیۆنێك و 500 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا، به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه‌ش، گورزێكی دیكه به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كەوێت.
عه‌لی حه‌مه ساڵح له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له‌باره‌ی پلانێكی حكومه‌تی عێراق و به‌ریتانیا دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌لێـ”حكومەتی عێراق دەیەوێت، نەوتی خورمەڵە، لەگەڵ كێڵگە نەوتییەكانی ئاڤانا و بای حەسەن بە یەكەوە ببەستێتەوە و بیكات بە یەك كێڵگەی نەوتی گەورە، بۆ ئەمە بەنیازە لەگەڵ كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆمی به‌ریتانی كاربكەن، بۆ ئەوەی بەرھەمی نەوتی كەركووك لە رۆژێكدا لە ملیۆنێكەوە بگەیەننە ملیۆنێك و 500 ھەزار بەرمیل، بەمەش ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ھەرێمی كوردستان بەتەواوی دەكەوێتەوە ژێر دەستی حكوومەتی عێراق و حكوومەتی ھەرێم فەرامۆش دەكرێت و ئەو ناوچانە لە دەست دەچن”.
پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایان گروپێكی ناو یه‌كێتی به‌ناوه‌كانی” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” فرۆشتنی كه‌ركووك ھەر یەك لە كێڵگە نەوتییەكانی ئاڤانا و بای حەسەن كەوتنە ژێردەستی حكومەتی عێراق، بەمەش بەرھەمی نەوتی ھەرێمی كوردستان بۆ 275 ھەزار بەرمیل لە رۆژێكدا كەمبووە، لەبەرامبەردا داھاتی حكومەتی زیاتر لە 350 ھەزار بەرمیل كەوتە بندەستی بەغدا.