نه‌وشێروان به‌ر له‌ رۆیشتن هێڵه‌ گشتیه‌كانی دیاری كرد

خواكوڕك

سه‌ردانی ئه‌م دوایه‌ی نه‌شێروان رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ وڵاتی به‌ریتانیا به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی بووه‌ وه‌كو له‌ روونكردنه‌وكانی راگه‌یانده‌كانی سه‌ر به‌ گۆڕان بانگه‌شه‌ی بۆ كراوه‌، به‌ڵام هه‌میشه‌ چاودێرانی سیاسی ڕای جیاوازیان هه‌بوو له‌و باره‌وه‌.

سیاسه‌تی ئه‌م پیاوه‌، له‌ سۆنگه‌ی ئه‌و شیكرده‌وانه‌ی له‌لایه‌ن چاودێرانه‌وه‌ ده‌كرێت، دیدێكی دیاریكراوی هه‌یه‌ بۆ دروستكردنی دۆخێك له‌ كوردستان كه‌ هه‌رگیز ئاراسته‌یه‌ك و ده‌زگایه‌كی پته‌و و به‌هێز له‌ ناوچه‌كه‌ بنیات نه‌ نێت، ئه‌م پیاوه‌ هه‌میشه‌ له‌ دۆخه‌ باشه‌كانی كوردستان به‌شێك به‌وه‌ له‌ شه‌له‌ل كردن و كه‌وتنی گوردستان، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ شه‌ڕه‌ ناوخۆیه‌كانی شاخ و شه‌ڕی ناوخۆی شار له‌ساڵی 1994 و خۆپیشاندانه‌كانی 17 شویات رۆژانی دواتر وه‌كو نموونه‌ ده‌هێننه‌وه‌.

به‌پێ بۆچوونی به‌شێك له‌ چاودێران، له‌ ئێستاشدا و به‌ر له‌سه‌فه‌ره‌كه‌ی بۆ به‌ریتانیا، نه‌وشێروان ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ حزبه‌ بچوكه‌كانه‌وه‌، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ باڵێكی ناو یه‌كێتی، دۆخێكی ئالۆز له‌ كوردستان سه‌رهه‌ڵبدات و به‌شێك له‌و شكسته‌ی له‌ مانگی حوزه‌یرانی 2015 حزبه‌كه‌ی تووش كردووه‌، قه‌ره‌بوو یكاته‌وه‌.

هه‌رچی په‌یوه‌سته‌ به‌ به‌غداوه‌، نه‌وشێروان ده‌مێكه‌ له‌گه‌ڵ مالكی و هێرۆخان گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی پێویسته‌ ئه‌م سێ لایه‌نه‌ له‌به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش دژی هه‌موو هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی عێراق و كوردستان بوه‌ستنه‌وه‌، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی شكستی گه‌وره‌یان له‌ناوخۆی كوردستان به‌ده‌ستهێناوه‌.

Back to top button