لە كەركوك حەشدی شەعبی, سەرۆكی لقی كەركووكی كۆمسیۆنی لابرد
دوای ئەوەی بە هۆی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر كە لە لایەن گرووپی خیانەتكاری یەكێتی ئەنجامدرا. حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران, كەركووك و چەند ناوصەیەكی دیكەی كوردستانیان داگیر كرد, لەو كاتەوە تا ئێستا نزیك بە 20 بەرێوەبەر و سەرۆكی فەرمانگە حكومیەكانی كە بە نەتەوە كوردن لە سەر كار لاداوە.
بە پێی زانیاریەكانی خواكوڕك, ئەمڕۆ چوارشەممە حەشدی شەعبی هەلیان كوتاوەتە سەر ئۆفیسیی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە عێراق كە قەیس محەمەد كە بە رەگەز كوردە, لەسەر كار لاداوە لە ئێستاد عەرەبێكی بەكاتی لە شوێنی ئەو بەڕێوەبەرە داناوە.
شایەنی باسە حەشدی شەعبی لەدوای داگیركردنی كەركووك جگە لە جێبەجێكردنی پڕۆەی تەعریب چەندین كوردی لەسەر كارەكان و سەرۆكایەتی فەرمانگەكان دەركردووە.