هێزە عێراقییەكان لە چەند ناوچەیەكی باشووری كەركووك لە ترسی داعش رایانكرد

دوای ئەوەی لە سەتاكانی ساڵی 2014 رێكخراوی تیرۆریستی داعش بە 2000 چەكدار توانیان , یەك لەسەر سێی خاكی عێراق داگیر ربكەن, ئێستاش دوای ئەوەی سەركەوتنیان بەسەر داعش راگەیاندووە , جارێكی دیكە هێزە عێراقییەكان لە چەند ناوچەیەكی باشووری كەركووك دەكشێنەوە و ناوچەكە بۆ چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش چۆڵ دەكەن.
پۆلیسی فیدڕالی و هێزە عێراقییەكانی دیكە لە سەربازگەی مەهاوش و بەنزیخانەی مەهاوش و گوندەكانی زگلاوە، غەیدە، سمود لە دەوروبەری داقووق كشاونەتەوە بۆ ناو داقووق.
بەپێی زانیارییەكان، چۆڵكردنی ئەو گوند و بارەگا سەربازییانە لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە لە ترسی هێرشی چەكدارانی داعشە، كە ماوەیەكە لەو ناوچەیە دەستیان بە جموجۆڵی تیرۆریستی كردووەتەوە.
سەرەڕای بوونی چەكێكی زۆر و پێشكەوتوو، هێزە عێراقییەكان پێشتریش لە مانگی 6ـی 2014 خۆیان بەرامبەر دوو هەزار چەكداری داعش رانەگرت و سوپای ئەو وڵاتە بە تەواوی هەرەسی هێنا و زۆربەی ناوچەكانی پارێزگاكانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنبار كەوتنە ژێر دەسەڵاتی داعش.
دوای خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەری 2017 و داگیركردنی كەركووك و ناوچەكانی دیكەی كوردستان لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەكانەوە، سەقامگیریی ئەو ناوچانە بە تەواوی تێكچووە و چەكدارەكانی داعش لە باشووری كەركووك خەریكی خۆڕێكخستنەوەن و دەستیان بە جموجۆڵی تیرۆریستی كردووەتەوە.

Back to top button