لەکەرکوو بە ئاربی جی هێرشکرایە سەر حەشدی شەعبی

لەدوای داگیر کردنی کەرکووک دۆخێکی نائارام شارەکەی گرتۆتەوە، شەوانە بەبەردەوامی لەشارەکەدا دەنگی تەقەدەبیسترێت، بەرپرسی بەشی جووڵەی ئاسایشی کەرکووکیش، دەڵێت، دانیشتووانى شاره‌كه دەسەڵاتی حەشدی شەعبی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و پێیان قه‌بووڵ نییە، ئەمشەویش لە ناوچه‌ى چیمەن لێیان دراوە.
عەقید (ئیدریس ڕەفعەت)، بەرپرسی بەشی جووڵەی ئاسایشی کەرکووک ڕایگەیاند: “ئەمشەو لە چیمەن هێرش كراوه‌ته سه‌ر میلیشیاكانى حەشدی شەعبی و لێیاندراوە، نازانم کێ لێیداون، بەڵام خەڵکی کەرکووک ئەو دەسەڵاتەی پێ قه‌بووڵ نییە”.
ئەو بەرپرسیەی ئاسایش ئەوەشی خستەڕوو، كه لە گەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکووکیش دەنگی تەقەیه‌كی زۆر دەبیسترێ.
هەروەها (خواکوڕک) زانیویەتی: “ئه‌مشه‌و له ناو شارى كه‌ركووك به ئاربی جی له خاڵێكى پۆلیسی فیدڕاڵی درا و ته‌قه‌یه‌كی زۆر به چه‌كی دۆشكى و بیكه‌یسى ده‌كرێت”.
روونیكرده‌وه، كه ته‌قه‌كان له نزیك پیشه‌سازی تازه‌یه و هه‌روه‌ها هاتوچۆى كۆنه، كه خاڵه‌كه‌ى پۆلیس ده‌كه‌وێته پشت په‌نجا عه‌لى.
دواى ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر، كه میلیشیا شیعه‌كان به‌هاوكارى گرووپێكى نێو یه‌كێتى كه‌ركووك و به‌شێك له‌ناوچه كوردستانییه‌كانیان داگیر كرد، ده‌ستكرایه‌وه به‌ته‌عریبكردنه‌وه‌ى پارێزگاكه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی كورد له پۆسته‌كانیان، لادران