لیژنه‌ی سزاكان بڕیاری كۆتایی له‌ باره‌ی پیكێ یاریزانی به‌رشه‌لۆنه‌ دا

لیژنەی سزاکان له‌ یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی فیفا، له‌ باره‌ی سزادانی پیكێ وه‌ ره‌تیكرده‌وه‌ سزای یاریزانی ناوبراو و بدات و فایله‌كه‌ی دواخست.”

دوای ئەوەی (جێرارد پیکێی) بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە لە یاری بەرامبەر بە یانەی ئیسپانیۆل لە دێربی کەتەلۆنیا، ئاهەنگی بەرامبەر بە هاندەرانی ئەو یانەیە گێراو بە ئاماژەی دەستی وشەی بێندەگبنی بۆ بەکارهێناو ئەمەش هاندەرانی یانەی ئیسپانیۆل و ئیدارەی ئەو یانەیەی توڕە کردوو داوای سزادانی ئەو یاریزانەیان کرد.
بەڵام بەرەسمی لیژنەی سزاکان رەتیکردەوە هیچ سزایەکی ئەو یاریزانە بدات و فایلی دۆسیەکەی داخست، بەمەش پیکێ هیچ یاریەک راناگیرێت و ئەو کارەشی ئەنجامی داوە ناچێتە باری سزادانەوە.

Back to top button