ریال مه‌درید بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد و خۆی گه‌یانده‌ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی

لە یاریەکی دوخراوی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید توانی به‌ ئه‌نجامی (3-1) بردنەوە بە بەسەر یانەی لیگانیس تۆمار بکات خۆی بگه‌ێنێته‌ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی.”

له‌ یارییه‌كی دواخراوی خولی ئیسپانی، یانه‌ی ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی لیگانێس و لە ئەنجامدا توانی یارییه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامی (3-1) بباتەوەو سێ خاڵی تر بخاتە سەر خاڵەکانی.

سەرەتا یانەی لیگانیس لە خولەکی 6 بە گۆڵی یاریزانان (بۆستینزا) پێش بکەوت، بەڵام یانەی ریاڵ مەدرید لەم گێمە لە خولەکەکانی  11 و 29بە دوو گۆڵی (ڤازکوێز و کاسێمێرۆ) وەڵامی یانەی لیگانیسی دایەوەو ٢-١ پێشکەوت، لە گێمی دووەم یانەی لیگانێس زۆر هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیدا، بەلام لە خولەکی 90 (رامۆس) توانی بە لێدانی سزا گۆڵی سێیەم و دڵنیایی تۆمار بکات و  سێ خاڵ بۆ یانەکەی مسۆگەر بکات.
بەم بردنەوەیە ریاڵ مەدرید بە 48 خاڵ لە پلەی سێیەمی خولەکە دێت.

Back to top button