عه‌فرین: رێكخستنه‌كانی په‌كه‌كه به ئاهه‌نگ پێشوازی له ملیشیاكانی سه‌ربه به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن

هێزێكی تر له ملیشیاكانی سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د چوونه ناو شاری عه‌فرین، له‌لایان رێكخستنه‌كانی په‌كه‌كه به گوڵ و ئاهه‌نگ پێشوازیان لێكرا، به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی جیهان به‌شێكی تر له میلیشیاكانی سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌د، چوونه ناو عه‌فرین و له گۆڕه‌پانی ئازادی دا پێشوازیان لێكرا له‌لایان رێكخستنه‌كانی په‌كه‌كه له‌و شاره، به وێنه‌ی ئۆجه‌ڵان و ئه‌سه‌د و ئاڵای سوریا دروشمیان دژی ئۆپراسیۆنی چل زه‌یتوونی توركیا گوته‌وه”.
به‌گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆ و وێنانه‌ی كه له عه‌فرین بڵاو كراونه‌ته‌وه هێزێكی تر میلیشیا تێكه‌ڵه‌كانی ئێران و عێراق و سوریا و حزب الله لوبنانی كه به هێزه شه‌عبیه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د ناسراون، چوونه ناو شاری عه‌فرین و له‌لایان رێكخستنه‌كانی په‌كه‌كه به گوڵ و ئاهه‌نگ پێشوازیان لێكرا ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه،گەیشتنی ئەو هێزانە بۆ عەفرین، سوپای تورکیا گەیشتووەتە بەرزاییەکانی نزیک شارۆچکەی جندرێس و، بەشێکی دیکەش لە هێزەکانی شەعبی سووری، لایەنگری حکومەتی سووریایش، گەیشتوونەتە دەوروبەری ئەو شارۆچکەیە و لەوێ جێگیر بوون”.
میدیاكانی به‌شار ئه‌سه‌د بڵاویان كرده‌وه، كه هێزەکان چەکی سووک و پێشکەوتوویان پێیە و ئەمڕۆ گەیشتوونەتە ناوەندی شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی چوونه‌ته ناو شاری عه‌فرین زیاتر لە 25 هەزار چەکدار، هێزه‌كه هێزێكی تێكه‌ڵی شه‌عبی شیعه‌یه، زیاتر له‌لایان راوێژكاره ئێرانیه‌كان سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، ئه‌و چه‌كدارانه له‌رووی ره‌گه‌زیه‌وه، فارس و عه‌ره‌بی تێدایه، له راگه‌یاندنه‌كان وا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، گوایه هاتوون بۆ هاوكاری براكورده‌كانیان، به‌ڵام فه‌رمانده‌یه‌كی ئه‌و هێزه به میدیاكانی سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌دی گوتووه، هێزه‌كان جێگیر بوونه‌وه به‌یه‌كجاری له‌وێدا ده‌مێنه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت ده‌چه‌سپێنن و رێگا له داگیركاریش ده‌گرن”.
چەکدارێکی سەر بە حکومەتی سووریا دەڵێ “ئێمە هێزەکانی شەعبی سووریاین، لە هەموو هەرێمەکانەوە هاتووین بۆ پشتیوانیکردن لە برا کوردەکانمان لە عەفرین، ئەمڕۆ ئێمە لە جندرێسین بۆ ئەوەی شەڕ لە دژی ئەردۆغان بکەین، خەڵکی سووریا یەکن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه چوونی ئەم هێزانە لەکاتێکدایە تاوەکو ئێستا نە حکومەتی سووریا نە هێزەکانی یەپەگەش پشتڕاستیان نەکردووەتەوە کە رێککەوتنێک لەنێوان ئەو دوولایەنەدا هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تورکیا، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاری میدیاكان هێزەکان لە بەرەکانی پێشەوەی ناوچە سنوورییەکان جێگیرکراون و سەرباری بوونی ئەم هێزانەش لە ناوچەکە، تورکیا سوورە لە چوونە نێو عەفرین و کۆتاییهێنان بە دەستەڵاتدارییەتی یەپەگە لە رۆژئاوای کوردستان.