رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی: عێراق یه‌كێكه له وڵاته هه‌ره گه‌نده‌ڵه‌كانی جیهان

رێكخراوی شه‌فافییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی كه نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی له ئه‌ڵمانیایه، له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی جیهانی و رێزبه‌ندی ده‌وڵه‌ته‌كان، راپۆرتێكی بڵاو كردۆته‌وه، له راپۆرته‌كه‌دا عێراق له پله‌ی 169مین دایه له‌كۆی 180 وڵات كه نیوزله‌ندا له پله‌ی یه‌كه‌مین دایه له شه‌فافیه‌ت”.
سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه ده‌لێـ” وڵاتان هەوڵی کەم بۆ رووبەڕوبوونەوەی گەندەڵی دەدەن. دەشڵێت زۆربەی وڵاتان لە شەش ساڵی رابردوودا کارێکی وایان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی نەکردووە، هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرته‌كه له ریزبەندییەكان، نیوزلاند وەک یەکەم وڵات ماوەتەوە لەڕووی هەبوونی زۆرترین شەفافییەت و وڵاتانی وەک دانیمارک، فینلاند و نەرویج لە دوای نیوزلاند لە پلەکانی دواتر دێن.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوەکە، هەندێ وڵاتی وەک سەنیگال، کۆتدیڤوار و بەریتانیا هەنگاوی باشیان هەڵگرتووە لە رووبەڕوبووونەوەی گەندەڵی، هەندێ وڵاتی دیکەش وەک سووریا و یەمەن، کە بە دەستی شەڕی ناوخۆوە گیرۆدەبوون، لەڕووی شەفافییەتەوە پلەکانیان هاتووەتە خوارەروە، هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا سەبارەت بە عێراق، لەنێوان 180 وڵات‌دا عێراق لەڕووی شەفافییەتەوە لە پلەی 169ـەیەمدایە.