مه‌سرور بارزانی گه‌یشته‌ ئه‌مریكا

مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ گه‌یشته‌ ئه‌مریكا و بریاره‌ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ كۆببێته‌وه‌”.

له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانێكی دا بۆ واشنتن مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان چاوی به‌ چه‌ندین به‌رپرسی باڵای كۆشكی سپی و ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌و وڵاته‌ بكه‌وێت و باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكه‌ن، ئه‌م سه‌ردانه‌ی مه‌سرور بارزانی  پاش به‌شداریكردنییه‌تی له‌ كۆنفرانسی ئاسایشی جیهان له‌ میونشن، كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان، رۆژانی 16 تا 18ـی ئه‌م مانگه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و زنجیره‌ هه‌نگاوه‌ دبلۆماسیانه‌ دێت، كه‌ وه‌ڤدی هه‌رێمی كوردستان پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌ستیان پێكردووه‌ بۆ گه‌رانه‌وه‌ی سه‌نگی و قورسایی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ پێشتر له‌لایان ” لاهور و بافل و ئاراس و ئاڵا” چه‌ند كه‌سێكی تری ناوی یه‌كێتی هه‌وڵی له‌ناو بردنی كوردستانیان دا به‌هاوكاری ئێران و عێراق”.
Back to top button