سرووە عەبدولواحید, تەنانەت تائێرە لەگەڵ شاسوار هاوڕِام كە لەگەڵ یەكپارچەیی خاكی عێراقە
دوای ئەوەی سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان سروە عەبدوالواحید بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق, بڕیاری دا لە سەر لیستی عەبادی خۆی لە بەغدا كاندید بكات, ئەمڕۆ لە لێدوانێكی میدیای راگەیاند:” تەنانەت تا ئێرە لەگەڵ شاسواری برام هاوڕام كە لەگەڵ یەكپارچەی خاكی عێراقە”.
سرووە عەبدوالواحید سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان و كاندیدی لیستی حەیدەر عەبادی لە بەغدا, بە ماڵپەری (صوت العراق) ی راگەیاندووە, بە شانازیەوە خۆمم لە نێو قەوارەیەك بەر بژێر كردووە كە لە ماوەی ڕابردوو توانی كۆتای بە داعش و تیرۆر بهێنێت, وە توانی كۆتای بە هەوڵی پارچەكردنی عێراق بهێنێت, لێرە بەدواشەوە ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی بەرنامەی داهاتووی دەبێت كە عێراق بە دەستیەوە دەناڵێنێت.
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان دەشڵێت:” دەبێت هەموو لیستەكان سنوری نەتەوەو ئاینەكان تێپەڕێنن, چونكە هەموومان بڕوامان بە یەكپارچەی خاكی عێراقە كەواتا دەبێت بڕواشمان بەوە هەبێت كوردێك لە ریزی قەوارەیەكی عەرەبی بێت وە بە پێچەوانەشەوە, دوا جار دەبێت مەبەستی هەموومان خزمەتكردنی عێراقێكی یەكگرتوو بێت.
لە بارەی لیستەكەی شاسواری برای سرووە دەلێت:” هیوای سەركەوتن بۆ كاك شاسوار دەخوازم, تەنانەت تا ئێرە شاسواری برام هاوڕام كە لەگەڵ یەك پارچەیی خاكی عێراقە, بەرنامەی كاری داهاتووی لەخزمەت عێراق و عێراقیەكان بێت.