شاناز بۆ بەرهەم ساڵح, پەشیمانی دادت نادات
داوی ئەوەی بەرهەم سالح لە یەكێتی جیابوویەوە هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری دامەزراند, لە ئێستاشدا بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ راكێشانی كادرو ئەندامانی یەكێتی بۆ نێو ریزی هاوپەیمانیەتیەكەی, ئەندامێكی باڵای یەكێتیش هۆشداری دەدات و دەلێت پەشیمانی دادی بەرهەم سالح نادات.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد, بەر پرسی رێكخستنەكانی یەكێتی لە دەرەوە لە میانەی كۆبوونەوەیەك لەگەڵ ژمارەیەك ژنی رۆژئاوا و باشوری كوردستان لە سلێمانی دەلێت:” بەرهەم ساڵح پێی لە بەختی خۆیدا, كەسێ:ی بێجەماوەرو پالپشتی بوو كەچی مام جەلال كردی بە جێگری دووەمی سكرتێری یەكێتی, دوای ئەوەی بڕیاربەدەست بوو پارەی زۆری كەوتە دەست, پاشان یەكێتی لە خراپترین دۆخدا جێهێشت.
ئەو بەرپرسەی یەكێتی دەشڵێت:” بەرهەم ناتوانێت سەركردایەتی هیچ حزبێك بكات, پەشیمانی یەكێتی دەبێتەوە, بەڵام ئەو كاتەی كە پەشیمان دەبێـتەوە دادی نادات, وە پێویستە لێپێچینەوەی لێبكرێت كە دەیان پڕۆژەی وەبەر هێنان و بڕێكی زۆری پارەی بردووەو لە بەرژەوەندی هاوپەیمانیەتیەكەی بەكار دەهێنێت.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا, دەڵێت:” پێشتریش گوتومانەو دەیڵێینەوە پێویست بوو بەر لەوەی بەرهەم دەست لە كاركێشانەوە بنوسێت دەبوایە لە ریزەكانی یەكێتی دەر بكرێت, چونكە كەسێكی سپلە بوو بەرامبەر بە مام و بنەماڵەكەمان, ئێمە بەرهەممان دروستكرد و دواتر دژ بە ئێمە هەنگاوی نا.