وەزارەتی پەروەردە پارەی هاندانی مامۆستایانی دابەش دەكرێت

جیا لە پێدانی موچەی مامۆستایان هاندانی مامۆستایان دابەش دەكرێت بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنراوێك سەبارەت بە دابەشكردنی دەرماڵەی هاندانی مامۆستایانی وەزارەتەكە بڵاودەكاتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە وێنەیەكی بۆ(خواكوڕك) نێردراوە و تیایدا ئاماژە دراوە بە ئەوەی كە هەفتەی ئایندە، لە لایەن وەزارەتی داراییەوە دەرماڵەی هاندانی مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.

دەرماڵەی هاندانی مامۆستایان بڕە پارەیەكە كە جیا لە مووچە دەبێت مانگانە بە مامۆستایان بدرێت و بۆ هەندێك مامۆستا 100 هەزار دینار و بۆ هەندێكی دیكەیان 150 هەزار دینارە بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە چەند مانگێكە حكوومەت نەیتوانیوە ئەو بڕە پارەیە بە مامۆستایان بدات.

Back to top button