بەریتانیا هانی ئێران دەدات زیاتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕۆلی هەبێت

 

جێگرى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22/ 2/ 2018 ڕای گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى داوا ده‌كات ئێران ڕۆڵی باشتر له‌ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى ناكۆكییه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ببینێت.

ئه‌لیستار بێرت، جێگرى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا، دواى ئه‌وه‌ى له‌ له‌نده‌ن چاوی به‌ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ى (عه‌باس عێراقچی)، كه‌وت و تاوتوێی چۆنێتى هێشتنه‌وه‌ى ڕێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ و كێشه‌ى هاووڵاتییه‌ به‌ریتانییه‌ ده‌ستگیركراوه‌كانى لاى تاران كرد، به‌ڕۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند: “به‌رده‌وامیدان به‌ گفتوگۆی بونیاتنه‌ر له‌گه‌ڵ ئێران كارێكى باشه‌..تاران به‌ لایه‌نێكى كاریگه‌ر و میحوه‌رى له‌ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست داده‌نرێت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ له‌ دیداره‌كه‌دا داواى له‌ حكوومه‌تى ئێرانى كردووه‌، ڕۆڵێكى باش له‌ ناوچه‌كه‌دا بگێڕێت، به‌تایبه‌ت له‌ كێشه‌كانى سووریا و یه‌مه‌ن.

پێشتر، عێراقچی له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕى “بی بی سی” ڕای گه‌یاند: “ئێران له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى سووریا له‌سه‌ر هێوركردنه‌وه‌ى ناوچه‌ى غۆته‌ له‌ دیمه‌شقى خۆرهه‌ڵات، له‌گفتوگۆ دایه‌

Back to top button