بوك و زاوایه‌ك له پشده‌ر به‌ر به‌رد ده‌درێن و ئاهنگه‌كه‌یان تێكده‌چێت
له ئاهنگێگی بوك گواستنه‌وه له ناوچه‌ی پشده‌ر، ئاڵۆزی درووست ده‌بێت و بوك و زاوا به‌ر به‌رد ده‌درێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوایه به‌هۆی ره‌شبه‌ڵه‌ك و ئاهنگگێڕانه‌وه خێر وبه‌ره‌كه‌ت له‌و سنوره نه‌ماوه و خودا غه‌زه‌بی لێ‌گرتوون.”
له كاتی ئاهنگگێرانی بوك و زاوایه‌ك له ناوچه‌ی پشده‌ر له گوندی بانوه‌قه‌لی بناری گڵه زه‌رد له ده‌ڤه‌ری پشده‌ر، له باتی خۆش و ئاهنگ و كه‌یف و شیرینی به‌خشین، ئاهنگه‌گه له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه تێكدرا و بوك و زاوا و به‌شێك له میوانه‌كان به‌ردباران كران و ئاهنگه‌گه به‌و هۆیه‌وه ته‌واوو نه‌كرا و تێكچوو.
له‌و باره‌وه به‌شداربووانى ئاهه‌نگه‌كه له باره‌ی كێشه‌كه‌وه رایانگه‌یاندوه.” كه بەھۆی ئەوەی چەند پیاوێکی گوندی دووگۆمان ھەلدەکوتنە سەر ئاھەنگەکەو بە قۆچەقانی بەرد دەگرنە بوک و زاوا‌و میوانەکانی ئاھەنگەکە و سەر و چاوی بووک و زاوا و ژمارەیەکی زۆر لە میوانەکان بریندار دەکەن و بەو ھۆیەش زەھرای بووکە خان بە خوێنی سەرو چاوی سورهه‌ڵگه‌ڕاویه‌وه رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن دەکرێت
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان.” خەلکی گوندەکە بە بیانووی برینی خێر‌و بێری ناوچەکەیان تورە بوونی خوا‌و کەم بوونی رسق و رۆزی خەلکی گوندەکە ئەوەیان کردووەو وتووشیانە چیتر رێگە نادەین رەشبەلەک لێرە بکرێتەوە.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” گوندی بانوەقەلی بناری گلە زەردە لە دەڤەری پشدەر سالانێکی زۆرە شەھیانی بووک گواستنەوەو شیرینی مارە برینی لێدەخورێتەوە لە بەر ئەوەی شوێنێکی خۆش و تەخت و بەرفراوانەو بێ مەسرەفە