وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیارێكی گرنگی له باره‌ی كردنه‌وه‌ی په‌یمانگا و زانكۆ تایبه‌ته‌كان ده‌ركرد
گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، له باره‌ی بڕیارێكی نوێی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌وه رایدهگهێنێت.” كه بڕیاردرا بە ڕاگرتنى وەرگرتنى پرۆپۆزڵ بۆ دامەزراندنى زانکۆ و پەیمانگەى تایبەت لە هەرێمى کوردستان.”
له‌و باره‌وه به نوسراوێكی فه‌رمی كه له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیه‌وه ده‌ركراوه و كۆپیه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه و تێیدا هاتوه.” كه بەفەرمانى وەزارى ژمارە (286) کە لە ڕێکەوتى (22/ 2/ 2018) بە واژۆى (د. یوسف گۆران) وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچووە، بڕیاردرا بە ڕاگرتنى وەرگرتنى پرۆپۆزڵ بۆ دامەزراندنى زانکۆ و پەیمانگەى تایبەت لە هەرێمى کوردستان”.
بۆ هه‌مان مه‌به‌ست (عه‌باس ئه‌كره‌م) گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، رایگه‌یاند.” ئەو بریارە بۆ دیراسەکردن و هەڵسەنگاندنى دۆخى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى کوردستانه، گوتیشی: “بڕیاره‌كه هاوکاتە لەگەڵ پێکهێنانى (بۆردى باڵاى خوێندنى تایبەت) لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کە ئەرکى سەرەکى ئەو بۆردە بریتیە لە دیراسەکردنى هەمەلایەنەى دۆخى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان و هەڵسەنگاندیان لەڕوى زانستى و ئەکادیمى و کارگێڕى و دارایى و ژێرخانەوە”.
لە کۆتایشدا، ئاشکرایکرد ئەو بڕیارە کە پەیوەستە بەڕاگرتنى وەرگرتنى پرۆپۆزەڵ بۆ دامەزراندنى زانکۆ و پەیمانگەى تایبەت چووه‌تە بوارى جێبەجێکردنەوە و تا ڕێکەوتى (31/ 12/ 2019) بەردەوام دەبێت.
ده‌قی نوسراوه‌كه‌ی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى:-