مه‌سرور بارزانی و راوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مريكا بۆ ئاسايشى نيشتيمانى كۆبونه‌وه
له كۆشكى سپى راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، (مه‌سروور بارزانى) له‌گه‌ڵ راوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مريكا بۆ ئاسايشى نيشتيمانى (هێربرت ماك ماسته‌ر) كۆده‌بێته‌وه.”
مه‌سروور بارزانى، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هاوتا ئهمريكييهكهى، هێربرت ماك ماسته‌ر، راوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مريكا بۆ ئاسايشى نيشتمانى كۆبوويه‌وه.
له باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له واشنتن، به‌يان سامى، له رێى هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر نووسيويه‌تى: “گفتوگۆيه‌كى باش له باره‌ى نوێترين پێشهاته سياسى و ئه‌منى و گه‌شه‌پێدانى ئابوورى كرا و هه‌روه‌ها گفتوگۆ كرا له باره‌ى پته‌وتركردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مريكا”.
بڕیاریش وایه كه، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سرور بارزانی) كه به سه‌ردانێك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه، بڕیاره له‌و سه‌ردانه‌یدا چاوی به چه‌ندین به‌رپرسی باڵای كۆشكی سپی وئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌و وڵاته بكه‌وێت و باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكه‌ن.