ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر دژی بێ رێزیكردن به‌ نه‌وزاد هادی والی هه‌ولێر هاته‌ ده‌نگ

لە دوای ئەوەی لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا هه‌ڵسوڕاوێكی دیاری گۆران هێرش دەکاتە سەر پارێزگاری هەولێر و سوكایه‌تی زۆر ده‌كات و قسه‌ی نه‌شیاو ده‌ڵێت. دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەن و داوا لە دەزگا بەرپرسیارەکان دەکەن رێکاری یاسایی بگرنەبەر.”

له‌ باره‌ی ئه‌و هێرش و په‌لاماره‌ی هه‌ڵسوڕاوه‌كه‌ی گۆڕان به‌رامبه‌ر به‌ پارێزگاری  هه‌ولێر و هه‌ولێرییه‌كان، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ری (خواكوڕك) نێردراوه‌ و تێیدا هاتووه‌.” دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی پاریزگای هەولێر رایدەگەیێنێت.” كه‌ دوابەدوای ئەو هێرشە ناڕەوا و دوور لە هەموو خوو و رەوشتێکی مرۆڤایەتی کراوەتە سەر کەسایەتیی پارێزگای هەولێر (پارێزگاری هەولێر)، ئەو کەسایەتییە کە جێگای متمانەی زۆربەی خەڵکی هەولێر بووە لە پرۆسەی هەڵبژاردن، لە بەرواری 22-2-2018 بە وەفدێکی فەرمی لە برۆکسلی پایتەختی وڵاتی بەلجیکا بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسێک لە پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ خزمەتی کوردستان.”

دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر هه‌روه‌ها رایدەگەیێنێت: “ئەم هێرشە لەلایەن کەسێک کە بەداخەوە دیارە بەرپرسیاریەتیشی هەیە و، سەر بە لایەنێکە و ئەنجام دراوە بە مەبەستی لەکەدارکردنی کەسایەتییەکانی پایتەختی هەرێمی کوردستان، بە هیچ شێوەیەک جێگای قبووڵکردن نییە و ئیدانەی دەکەین و لەسەر دەزگاکانی بەرپرسیار پێویستە رێکارە یاساییەکان بگرنە بەر بۆ رێگاگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە فەرهەنگە قێزەونە دوور لە داب و نەریتی دەوڵەمەندی کوردستان، کە ئامانجیان زیاتر شکاندنی شکۆی کەسایەتی و خەڵکی دڵسۆز و کوردستانمانە”.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” بە بەشداریی نەوزاد هادی، هەڤاڵ ئەبوبەکر و فەرهاد ئەترووشی، هەرسێ پارێزگاری هەولێر، سلێمانی و دهۆک کۆنفرانسی وزە لە برۆکسل بەڕێوە دەچێت و کۆنفرانسەكه‌ش کە لە رۆژی 21/2/2018 دەستیپێکرد، ژمارەیەکی زۆر لە پارێزگار و سەرۆک شارەوانییەکانی ئەورووپا و جیهان بەشدارن، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە لەبەردەم پەرلەمانی ئەورووپا و لە کاتی تێپەڕینی سێ پارێزگارەکەی هەرێمی کوردستان، کەسێک دەچێتە بەردەمیان و دەستدەکات بە جنێودان بە نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر، كه‌ كه‌سه‌كه‌ ناسراوه‌ و هه‌ڵسوسراوی دیاری گۆرانه‌ و راسپێردراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ بكات.

Back to top button