بانكی كوردستانی نێوده‌وڵه‌تی نه‌جمه‌دین كه‌ریم بانكی حسابی لای ئێمه نیه
بانكی نێوده‌وڵه‌تی كوردستان به فه‌رمی وه‌ڵامی په‌رله‌مانى كوردستان ده‌داته‌وه له باره‌ی بوونی بانكی حسابی (د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پارێزگاری كه‌ركوك، و رایدهگهێنێت.” كه پارێزگاری كه‌ركووك نه‌جمه‌ددین كه‌ریم، هیچ حیسابێكی تایبه‌تی له بانكه‌كه‌یان نییه.”
پاش ئه‌وه‌ی له رۆژى 2018/2/22، په‌رله‌مانی كوردستان به فه‌رمی و به واژۆى (د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی) جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، نووسراوێكی ئاراسته‌ی بانكی كوردستانی نێوده‌وڵه‌تی كوردستان كردووه، تیایدا داوای روونكردنه‌وه‌ی پێویست ده‌كات سه‌باره‌ت به حیسابی تایبه‌ت به ناوی (د.نه‌جمه‌دین عومه‌ر كه‌ریم) پارێزگارى كه‌ركووك، له بانكی ناوبراو و ”ته‌حویلكردنی” بڕی (60000000) شه‌ست ملیۆن دۆلار له پاره‌ی پترۆدۆلارى كه‌ركووك بۆ سه‌ر حیسابی ناوبراو.
له هه‌مان رۆژدا به‌ڕێوه‌به‌ری رێگه‌پێدراوی بانكه‌كه به نووسراوی ژماره 938/438 له رێكه‌وتی 2018/2/22، كه بۆ په‌رله‌مانی كوردستانی ناردووه و تیایدا ئاماژه‌ى به ژماره و رێكه‌وتی نووسراوه‌كه‌ی په‌رله‌مان كردووه، رایگه‌یاندووه.” كه هیچ هه‌ژمارێك نییه به ناوى (د.نه‌جمه‌دین عومه‌ر كه‌ریم) پارێزگارى كه‌ركووك له لقه‌كانى بانكی نێوده‌وڵه‌تی كوردستان.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” ئه‌م داوا و وه‌ڵامه پاش ئه‌وه دێت كه (عەلی حەمەساڵح) پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە ئایندەی نەوتی کەرکووک و کێڵگە نەوتییەکان و داهاتەکەی له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی بڕی 60 ملیۆن دۆلاری پترۆدۆلاری كه‌ركووك، دیار نییە چی بەسەر هاتووە و چووەتە سەر هەژماری بانکی تایبەتی د. نەجمەددین کەریم پارێزگاری کەرکووک، كه لە بانکی کوردستانه، به‌ڵام به وه‌ڵامێكی فه‌رمی بی هیوا كرا و وه‌كو هه‌میشه بۆ جارێكی تریش عه‌لی حه‌مه صاڵح هه‌ڵه‌ی كرد و حاسیبه و ژماره‌كانی راست ده‌رنه‌چوون و به به‌ڵگه وه‌ڵامی درایه‌وه.
ده‌قی هه‌ردوو نووسراوی فه‌رمیی داوای په‌رله‌مان و روونكردنه‌وه‌ی بانكی كوردستان: