ریال مه‌درید له‌ هێنانی ئه‌م گۆڵچیه‌ به‌ ناوبانگه‌ زۆر نزیكه‌

یانه‌ی ریال مه‌درید، نزیكبوه‌ته‌وه‌ له‌ كڕینی گۆڵپارێزی یانه‌ی چێڵسی ئینگلزی كۆرتوای به‌لجیكی و گۆڵچی یانه‌ی بلۆزی ئینگلیزی.”

له‌و باره‌وه‌، پێگەی بێرنابیۆی نزیک لە یانەی ریاڵ مەدرید بڵاوی کردۆتەوە.” كه‌ یانەی ریال لە هەموو کات زیاتر لە هێنانی تیمۆ کۆرتوای بەلجیکی و گۆڵپارێزی یانەی چێڵسی ئینگلیزی نزیکبۆتەوە.

بە پێی هەواڵی پێگە ئەلیکترۆنیەکە دوای ئەو لێدوانەی کە کۆرتوا لە رابردوودا گوتی.” كه‌ من ئاگاداری هیچ رێکەوتنێک نیم لەسەر پەیوەندیکردنم بە یانەی ریاڵ مەدریدەوەو دەبێت یانەکە ئەو کارە بکات، پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید گفتوگۆکانی لەگەڵ ئیدارەی یانەی چێڵسی بۆ هێنانی ئەو گۆڵپارێزە دەستپێکردووەو  دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو کۆتایی بە گرێبەستەکە بهێنێت و بە قسەی ئەم سەرچاوەیە  ئەو گۆڵپارێزە لە ئێستا لە هەموو کاتەکانی تر زیاتر لە ریاڵ مەدرید نزیکبۆتەوە.
هەروەها ئەگەر گرێبەستەکە واژۆ بکرێت، ئەم وەرزە کۆتا وەرزی ناڤاس دەبێت لە یانەی ریاڵ مەدرید كه‌ ئێستا گۆڵچی سه‌ره‌كی یانه‌ی مێرنگیه‌ و ئاستێكی مامناوه‌ند پێشكه‌ش ده‌كات و ئه‌مه‌ش هۆكاری ئه‌وه‌یه‌ ریال مه‌درید بیر له‌ كڕینی گۆڵچیه‌كی به‌ ئه‌زموون شیاو بۆ یانه‌كه‌ی بكاته‌وه‌.

Back to top button