گۆڕان پۆسته حكومیه‌كان بۆ پێدانی زانیاری به چهقۆوهشێنهكان و جنێودهرهكانی نه‌وشێروان به‌كار ده‌هێنێت
پاش هێرش كردنه سه‌ر نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر، له‌لایان چه‌ند جنێوفرۆشێكی سه‌ر به گۆڕان و نه‌وشێروان مسته‌فا، سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكومه‌تی ئاشكرا ده‌كات، پێدانی زانیاری واده‌ی هاتنی وه‌ڤدی كوردستان بۆ بروكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا، كارێكه له‌ده‌ره‌وه‌ی پره‌نسیپ و یاسایی ئیداره و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، كه له‌لایان هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به رێكخسته‌كانی گۆڕان گوتراوه، بۆ ئه‌وه‌ی سوكایه‌تی به نه‌وزاد هادی بكرێت، هۆكاری سوكایهتیهكهش بۆ كردنه‌وه‌ی شه‌قامی 120 ده‌گه‌رێته‌وه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌ك ده‌نێردرێت بۆ هه‌ڤال ئه‌بوبكر له‌مه‌ر پێدانی زانیاری و هاندانی خه‌ڵك دژی پارێزگایی هه‌ولێر به‌كارهێنانی بۆ مه‌به‌ستی سوكایه‌تی كردن به نوێنه‌ری هه‌ولێریه‌كان، چونكه ئه‌و چه‌قۆ وه‌شێن و جنێودهرانهی نه‌وشێروان مسته‌فا، ئه‌وه‌ی كردوویانه له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو هه‌ولێریه‌كان كردوویانه، چونكه نه‌وزاد هادی له هه‌ڵبژاردن به‌ده‌نگی هه‌ولێریه‌كان، بۆته پارێزگار و نوێنه‌رایه‌تی ههولێریهكانی له‌و وه‌ڤده ده‌كرد، ئامانجی چه‌قۆ وه‌شێن و جنێودهرهكانی نه‌وشێروانیش ته‌نها نه‌وزاد هادی بووه”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ، گومان ده‌كرێت ده‌ستی هه‌ڤاڵ ئهبوبكریش تێدا بێت به‌هۆی به‌رده‌وامی خزمه‌تگوزاریه‌كانی شاری هه‌ولێر و كاوڵبوونی سلێمانی له‌ژێر ده‌ستی مزایه‌ده و ئیرهابی فكری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری، په‌نایی بۆ ئه‌وه بردبێت به‌مه سوكایه‌تی به پارێزگاری هه‌ولێر بكات، بۆیه هه‌م پێدانی زانیاری له‌باره‌ی واده‌ی سه‌ردانی نه‌وزاد هادی و هه‌م هاندانی خه‌ڵك بۆ دژایه‌تی پارێزگاری هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی ناشیرن و قێزه‌ون ئاگاداری نامه‌یه‌ك ده‌نێردرێت بۆ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر، ئه‌گه‌ر دووباره بكرێته‌وه، له‌به‌ر پاراستنی وه‌ڤده‌كانی هه‌رێم بێ به‌ش ده‌كرێت له وهڤداتی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه”.
شایانی باسه پێشتر ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له‌سه‌ر چه‌قۆ وه‌شێنه‌كان و جنێودهرهكانی نه‌وشێروان مسته‌فا هاته سه‌ر خه‌ت و رایگه‌یاند” دوابەدوای ئەو هێرشە ناڕەوا و دوور لە هەموو خوو و رەوشتێکی مرۆڤایەتی کراوەتە سەر کەسایەتیی پارێزگای هەولێر (پارێزگاری هەولێر)، ئەو کەسایەتییە کە جێگای متمانەی زۆربەی خەڵکی هەولێر بووە لە پرۆسەی هەڵبژاردن، لە بەرواری 22-2-2018 بە وەفدێکی فەرمی لە برۆکسلی پایتەختی وڵاتی بەلجیکا بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسێک لە پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ خزمەتی کوردستان.”
دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر هه‌روه‌ها رایدەگەیێنێت: “ئەم هێرشە لەلایەن کەسێک کە بەداخەوە دیارە بەرپرسیاریەتیشی هەیە و، سەر بە لایەنێکە و ئەنجام دراوە بە مەبەستی لەکەدارکردنی کەسایەتییەکانی پایتەختی هەرێمی کوردستان، بە هیچ شێوەیەک جێگای قبووڵکردن نییە و ئیدانەی دەکەین و لەسەر دەزگاکانی بەرپرسیار پێویستە رێکارە یاساییەکان بگرنە بەر بۆ رێگاگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە فەرهەنگە قێزەونە دوور لە داب و نەریتی دەوڵەمەندی کوردستان، کە ئامانجیان زیاتر شکاندنی شکۆی کەسایەتی و خەڵکی دڵسۆز و کوردستانمانە”.
شایانی باسه بە بەشداریی نەوزاد هادی، هەڤاڵ ئەبوبەکر و فەرهاد ئەترووشی، هەرسێ پارێزگاری هەولێر، سلێمانی و دهۆک کۆنفرانسی وزە لە برۆکسل بەڕێوە دەچێت و کۆنفرانسەكهش کە لە رۆژی 21/2/2018 دەستیپێکرد، ژمارەیەکی زۆر لە پارێزگار و سەرۆک شارەوانییەکانی ئەورووپا و جیهان بەشدارن، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە لەبەردەم پەرلەمانی ئەورووپا و لە کاتی تێپەڕینی سێ پارێزگارەکەی هەرێمی کوردستان، کەسێک دەچێتە بەردەمیان و دەستدەکات بە جنێودان بە نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر، كه كه‌سه‌كه ناسراوه و ههڵسوسراوی دیاری گۆرانه و راسپێردراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره بكات.