حەشدی و سوپای عێراق سەنگەرەكانیان لە كەركووك چۆڵدەكەن
دوای ئەوەی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران بە هاوكاری گرووپی خیانەتكاری یەكێتی لە 16ـی ئۆكتۆبەر كەركووك بەشێك لە خاكی كوردستانیان داگیركرد, لە ئێستادا حەشدی شەعبی و سوپای عێراق سەنگەرەكانیان چۆڵدەكەن.
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی (خواكوڕك) كەوتووە ئەمڕۆ هێزە عێراقیەكان و حەشدی شەعبی لە باشوری كەركووك سەنگەرەكانیان چۆلكردووەو هێزەكانیان هێناوە ناو شاری كەركووك و دەوروو بەری كەركووك.
سەرچاوەی زانیاریەكانی (خواكوڕك) ئاشكراشی كرد كە هۆكاری هەلهاتنی سوپا و حەشدی شەعبی ترسی هێڕشی داعش بووە بۆ سەر شارەكە كە پێشتریش چەند ناوچەیەكی تریان لە ترسی داعش چۆلكردو ئێستا بەشێك لە داعش گەڕاوەتەوە ئەم ناوچانە.
شایەنی بیر خستنەوەیە لە 16ـی ئۆكۆتبەری 2017 بە هۆی خیانەتی گرووپێكی یەكێتی سوپای پاسداران و حەشدی شەعبی و حزبولا توانیان كەركووك بەشێك لە خاكی كوردستان داگیر بكەن, لە ئێستاشدا لەو ناوچانە دەستكراوە بە پرۆسەی بە عەرەبە كردن و خەلكی كورد لە سەر ماڵ و مولیكان دەردەكەن, ئەمە جگە لەوەی بووە هۆی ئاوارە بوونی هەزاران خێزانی كورد لە شارەكەدا.