ئیمانوێل ماكرۆن: پێویسته پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ربكرێن
ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، بۆ جارێکی تر داوا لە حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دەکات فڕۆکەخانەکانی کوردستان بکاتەوە و مافە داراییەکانیش خەرج بکات بۆ گه‌لی كوردستان.”
پاش كۆتایهاتنی کۆبوونەوەی 27 سەرکردەی ئەوروپا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، لەکۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا و لە وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێکدا، (ئیمانیۆل ماكرۆن) سەرۆکی فەرەنسا دووبارە داواى له (حەیدەر عه‌بادی) سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد.” كه ھەرچی زووە فرۆکەخانەکانی کوردستان بکاتەوە و شایسته داراییه‌كانی گه‌لی كوردستان بنێرێت.
سەرۆکی فەرەنسا له گوته‌كانی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند.” كه پێویستە حکوومەتی عێراق مافە دارایییەکانی هه‌رێمی کوردستان خه‌رج بكات، هه‌روه‌ها هیوای ئه‌وه‌شی خواست كه به‌ر له ھەڵبژاردنەکانی مانگی ئایاری ئەمساڵ، سەرجەم کێشەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق چارەسەر بکرێت.