پۆلیسی سۆران: پێشمه‌رگه‌یه‌ك كوژرا
شه‌وی رابردوو له گوندێكی قه‌زای سۆران، به‌رووداوێكی نامۆ، پێشمه‌رگه‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی كووشتووه و بكوژ له ئێستادا ده‌ستگیركراوه.”
له‌و باره‌وه، گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران، (هاوار ئه‌رگۆشی) له باره‌ی رووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردووه‌وه رایگه‌یاندوه.” كه شه‌وی رابردوو ئاگادار كراینه‌وه به بوونی رووداوێكی كوشتن له گوندی (سیتكانی ناحیه‌ی دیانای سه‌ر به قه‌زای سۆران) دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی پۆلیس ده‌ركه‌وت كه هاوڵاتییه‌ك كه پێشمه‌رگه‌یه و هاوڵاتییه‌كی کوشتووە كه به هه‌مان شێوه ئه‌ویش پێشمه‌رگه بووه، واتا پێشمه‌رگه‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی كووشتووه.”
گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد.” كه كوژراوه‌كه ناوی (م.خ.ح) ته‌مه‌نی 39 ساڵه‌و بكوژه‌كه‌ش ته‌مه‌نی 24ساڵه، له ئێستاشدا تۆمه‌تباره‌كه دهسگیركراوهو ته‌رمی كوژراوه‌كه‌ش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سۆران كراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه بۆ گه‌یشتن به راستیه‌كان و زانینی هۆكاری رووداوه‌كه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” تا ئێستا هۆكاری روودانی كێشه‌كه نازاندرێت و به‌ڵام له‌ماوه‌ی رابردوو ئه‌مه چه‌نده‌مین حاڵه‌ته رووده‌دات و هۆكاره‌كانیش به شێوه‌یه‌كی دیار و به‌رچاو ئاشكرا نین، به‌ڵام خه‌ریكه ئه‌م رووداوانه له حاڵه‌ته‌وه ده‌بنه دیارده.