بهرشهلۆنه یاری ههیه و چهند یاریزانێكی ئاماده نابن
ئەمرۆ شهممه لەیارییەكانی گەڕی (24)ـی خولی یانەكانی ئیسپانیا هەردوو یانەی بەرشلۆنە و گیرۆنا رووبەرووی یەكتردهبنهوه.”
بڕیار وایه كه یارییەكە له كاتژمێر (10:45) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (كامپ نو) لەشاری بەرشلۆنە بهڕێوهبچێت و له ئێستاشدا بەرشلۆنە پێشەنگی یانەكانی خولی ئیسپانیای گرتووە بە كۆكردنەوەی (62) خاڵ ، تا ئێستا تامی هیچ دۆراندنێكیشی نەكردووە و لەسەر رێگایەكی راست هەنگاو دەنێت بۆ بردنەوەی نازناوی خولی ئیسپانیا”.
بەرشلۆنە بەجیاوازی (7) خاڵ پێش نزیكترین ركابەری دێت كە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدە ، كە ئێستا ئەم یانە مەدریدییە لەسەر ئاستی خولی ناوخۆ و جامی یۆرۆلیگیش ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات”.
لەم یارییە بەهۆكاری هونەرییەوە هەریەكە لە یاریزانان (ئەندرێ گۆمێز و ئەلكاسێر و مینا و دینیس سوارێز) بەشداری ناكەن”.