حدكا كۆنگرهی 16ی خۆی به كۆتا هێنا و لێپرسراوی گشتی حزب ههڵبژێردرا
له كۆنگرهی 16ههمینی حزبی دیموكراتی كوردستانی-ئێران، به زۆرینهی دهنگی ئهندامانی نێو كۆنگره، وهكو لێپرسراوی گشتی حزب (مستهفا هیجری) ههڵبژێردرایهوه.”
لهو بارهوه، ماڵپەڕی فەرمی حدكا له بارهی كۆنگرهكهوه روونكردنهوهی داوه و رایگهیاندوه.” كه كۆنگرەی 16 حزبەكە لە ژێر ناوی (راسانی رۆژهەڵات) لە 20 ئەم مانگە دەستی بە كارەكانی كردووە و شەوی رابردوو كۆتایی پێھاتووە و گۆڕانكاری لە ھەیكەلی حزبەكە كراوە.
حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، لە كۆنگرەی 13 و لە ساڵی 2006 جیابوونەوەیەكی دیكەی تێكەوت، لەو جیابوونەوەیەدا زۆرینەی دەفتەری سیاسی بە سكرتێری مستەفا ھیجری، بەناوی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) مانەوە و لایەنی ناڕازیش بە سەرۆكایەتی عەبدوڵڵا حەسەنزادە، حزبی دیموكراتی كوردستان (حدك)-یان دامەزران.
ئهوهی شیاوی گوتن بێت.” كه مەستەفا ھیجری، 4 ساڵ پێش كۆنگرەی 13ی حدكا سكرتێری ئەو حزبە بوو، دوای جیابوونەوە لەو حزبەشدا لەسێ كۆنگرەی داھاتوودا وەكو سكرتێری حدكا ھەڵبژێردراوەتەوە، لەكۆنگرەی 16 كە درەنگانی شەوی رابردوو تەواو بوو، گۆڕانكاری لە ھەیكەلی حزبی دیموكراتی كوردستان كرا، بە زۆرینەی دەنگ پۆستی سكرتێری گشتی حزب بە لێپرسراوی گشتی حزب گۆڕدرا، ھاوكات ھەر بەزۆرینەی دەنگ مستەفا ھیجری، جارێكی دیكە وەكو لێپرسراوی گشتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ھەڵبژێردرایەوە.