تایبه‌ت به‌ خانمان-باشترین کات بۆ لابردنی موی قاچەکان چ كاتێكه‌.؟

کاتەکانی لابردنی مو بۆ خانمان جیاوازی هەیە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی لەکاتی خۆشتندا ئەنجامدەدرێت لە گەرماودا، یان لەکاتی بەتاڵدا باشترینه‌ به‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی زۆرترین سودی لێوه‌ربگیرێت.”

بێگومان لابردنی موو لە خانمێکەوە بۆ خانمێکی تر دەگۆڕێت و هەریەکە بە کەلوپەلێک موو لادەبات بەڵام باوترینیان گوێزانە، چونکە خێرایە و ئازاری نیە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی زیانی بۆ پێستەکە هەیە، ئەوەی لێرەدا گرنگە و باسی دەکەین کاتی لابردنی مووە، کەدەبێت چ کاتێ موو لابەرین.

پێش هەموو کارێک لابردنی موو لەکاتی سوڕی مانگانەدا کەرێکی هەڵەیە و پێویستە پاش تەواوبوونی سوڕی مانگانە مو لابردن ئەنجام بدەین، توێژەرەوان لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژە بەوەدەکەن.” کە باشترین و نمونەیترین کات بۆ لابردنی مویقاچەکان بە گوێزان پێش نوستنە، چونکە لەکاتی نزیکبوونەوە لە خەو قاچەکان گەرم هەڵئاوساو دەبن کەمێک و زیاتر مووەکان دەردەکەون، بۆ بەیانی پێستی قاچەکانت زیاتر گەشاوە دەبێت.

خانمان پێویستە چەندڕێگایەک هەیە بیزانن، بۆ ئەوەی ئاسانکاری بێت بۆیان لە کاتی مولابردندا، سکراب رێگایەکی نوێیە و دەتوانیت لەدوای لابردنی موو ئەنجامی بدەیت بۆ پێستەکە، کە دەبێتە هۆی وەستانی گەشەی مووەکە و خاوبوونەوەی.

پێویسته‌ ئه‌م رێنمایانه‌ جێ به‌جێبكرێت:-

کاتێک گوێزان بەکاردەهێنیت بۆ لابردنی موو، زەیتی منداڵ بەکاربهێنە، چونکە دەبێتە هۆی بریقەدارکردنی پێستەکە و گەشانەوەی.

ئەگەر لەکاتی موو لابردندا پێستەکەت سور بۆوە، چارەسەرەکەی ئاسانە ئاو و شیر تێکەڵ بکە و بیدە لە پێستەکەت بۆ ماوەیەک.

بۆ پاراستنی بریقە و گەشاوەی پێست لەکاتی لابردنی مودا، ئەوا سکرابی بۆ ئەنجامبدە، کە بریتیە لە تێکەڵکردنی چەند دڵۆپێک زەیتی زەیتون و کەوچکێک شەکر، کەهۆکارێکە بۆ نوێکردنەوەی پێستە مردووەکە.

لەبری بەکارهێنانی سابون و پاکەرەوەی لابردنی موو، لە ماڵەوە بەدەستی خۆت ئەم ئاوێتەیە دروست بکە و بەکاریبهێنە، کە پێکهاتووە لە زەیتی گوێزی هیندی و کەرەی شیا کە کەرەیەکی تایبەتیە و لە ڕووەک دروست دەکرێت پێی دەوترێت شیا، لە تاوەیەکدا بیتوێنەرەوە و دوای تێکەڵکردنی پاشان بیخەرە ساردکەرەوە تاتەواو توند دەبێتەوە و لەکاتی پێویستدا بەکاریبهێنە

Back to top button