7 رێنمایی گرنگ بۆ بۆیه‌كردنی قژی خانمان له‌ ماڵه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌نجامبدرێت

بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی قژێكی جوان و پڕ بریقه‌ بیت، پێویسته‌ هه‌ندێكجار خانمان خودی خۆیان زیاتر گرنگی بده‌ن به‌ خۆیان و هه‌وڵبده‌ن ئه‌گه‌ر به‌هۆی سه‌رقاڵی ژیانیشیانه‌وه‌ نه‌توانن بچنه‌ ئارایشگا، ئه‌وا له‌ ماڵه‌وه‌ قژیان بۆیه‌ بكه‌ن.”

بۆ ئەوەی لەماڵەوە بێ سەردان کردنی ئارایشتگا و سەنتەرەکانی جوانکاری ڕەنگی قژەکەت بگۆڕیت، ئەوا پێویستە ئاگاداری ئەم ڕێنماییانە بیت و پەیڕەوی بکەیت كه‌ بریتین له‌:-

 

-بەکارهێنانی کرێمی ڤازلین بۆ چواردەوەری پێستی دەوری قژت، بۆ ئەوەی ڕەنگی تێوەنەچێت و نەیگرێت.

-جوان شانەکردنی قژەکەت و دابەشکردنی بۆ چوار بەشی یەکسان و بەرزکردنەوەی.

-لەکاتی بەکارهێنانی ڕەنگەکە زۆر بە هێمنی بە ئاگایی بیدە لە قژەکەت و سەرجەم بەشەکان بەیەکسانی ڕەنگ بکە لە ژێرەوە بۆ سەرەوە ئەگەر تاڵی سپی تێدابوو پێچەوانەی دەکەینەوە، بەڵام بەشێکی زۆری ئەو بۆیانەی لە بازاڕ هەیە هەمان ئەو ڕەنگە دەرناچێت کە تۆ دەتەوێت.

 

-هەندێک ڕەنگ هەیە مەترسیدارە و پێویستە بە ئاگابیت لە هەڵبژاردنیان بۆ قژت، وەک پرتەقاڵی سور و ئاڵتونی واتە زەردە کاڵەکان، چونکە هەرگیز لەماڵەوە جوان و گونجاو دەرناچێت، پێویسە زۆر بەباشی پەیرەوی ڕێنماییەکانی نێو بۆیاخەکە بیت و بیخوێنیتەوە پێش بەکارهێنانی.

-دوورکەوەرەوە لە بەکارهێنانی بەلسەم، چونکە هۆکارێکە بۆ زیادبوونی زەیتی قژەکەت زیاد لە بڕی پێویست بۆ ڕەنگەکە، ئەگەر قژەکەت وشکە پێش بۆیاخەکە بە ئاوی گەرم بیشۆ.

-هەڵبژاردنی ڕەنگی قژ زۆر گرنگە، پێویستە زۆر بە ئاگابیت لە هەڵبژاردنی ئەو ڕەنگە لەگەڵ قژ و ڕەنگ و ڕوخساری تۆدا بگونجێت، نەک لەسەر بنەمای ئەستێرە و پێشکەشکار و ناودارەکان ڕەنگی قژت هەڵبژێریت، چونکە مەرج نیە بۆ تۆ گونجاوبێت، هەمیشە ڕەنگ پێستە ئەسمەرەکان ڕەنگە قاوەییەکان بۆیان گونجاوە و سپیەکان ڕەنگی زەرد و کراوەکان بۆیان گونجاوە، لەهەمانکاتدا ئاگاداری ڕێژە و بڕی ئۆکسجینەکە بن کە بەکاریدەهێنن، بەتایبەت ئەگەر تاڵی سپی هەیە لەقژتدا.

-بەباشی چاودێری قژەکەت بکە کاتێک ڕەنگی دەکەیت و ئاگاداربە لە 30-35 خولەک زیاتر نەبێت.

 

Back to top button