بلێسە ویستی مزایەدە بكە بزانە چی بەسەر هات

خواكوڕك
 
وەزیری خانەنیشین بلێسە جەبار فەرمان، لە تۆری كۆمەڵایەتی ماوەیەكی زۆرە دژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەنووسێت، لەماوەی رابردووش خواكوڕك بەڵگەنامەیەكی ئاشكرا كرد كە ناوبراو بە بڕی 6 ملیۆن مانگانە خانەنشینە بە پلەی وەزیر ئەمە لەكاتێدایە كە رۆژێك ناوبراو وەزیری خانەنیشن نەبووە،
 
لە نوێترین پۆستی دا لە تۆری كۆمەڵایەتی فیس بووك ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی لەژێر ناوی كام حكومەت، دەنووسێت و دەلێت دیسانەوە حزبەکان سەرقالی کوبوونەوەو گفتوگۆن لەسەر بارودۆخی هاوڵاتیان و مانەوەیان یا کشانەوەیان لە حکومەت من دەپرسم کام حکومەت
_حکومەتێک کە ساڵەهایە توانای دامەزراندنی یەک گەنجی نیە ئەمە لە کاتێک دا کارکردن یەکێکە لە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ ودابین کردنی هەلی کار یەکێک لە ئەرکە سەرەکیەکانی حکومەت، حکومەتێک چاوەرێ دەکات هاوڵاتیان بە ئەرکی خۆیان هەستن و بێ دابڕان دەوام بکەن،بەڵام خۆی لە بەرانبەردا ئەرکی خۆی بەجێ ناهێنێت و موچەیان نادات.
 
هەر لەسەر ئەو پۆرستەی بلێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی هاوڵاتیەك كۆمێنتێكی بۆ نووسیوە دەلێت خۆی ئەمەی تۆ نوسیوتە ئەبێت ئێمە بینوسین و تۆ وەڵام بەیتەوە
واتە مافی ئێمەیە نەک ئێوە ،بەڵام ئەوەی سەیرە ئێوە ئەتانەوێ گلەییەکانیشمان لێ بدزن ،جا ئەوشتانەی تۆنوسیوتە چێژ نابەخشێ یانی هەست ناجوڵێنێ ، ئەزانی بۆ چون ئەو ئازارانە ئەبێت مەعاناتت بێت یان بابڵێین تیایدا بژیت ، ئەوکات ئەتوانی وەک ئیحساس بیگەیەنیتە خوێنەر
بۆ وێنە ئەمانەی تۆ نوسیوتە من بەداڕشتنی خۆم بینوسم تۆ ئەکەمە گریان ، بەڵام تۆ من ئەخەیتە پێکەنین
 
هاوڵاتیەك بەناوی هەردی نەوزاد نوری لەسەر لاپەرەی تایبەتی بلێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی كۆمێنتێكی نووسیوە لە كۆمێنتەكەدا دەشلێت، هەڵبەت ئەم شتە پەیوەندی بەکەم تەوانای تۆوە نیە لەنوسینا، بەڵکو تاکە کێشەی تۆ نەژیانتە لە ئازار گەلێکا کە لە نەبونی ئەوشتانەی تۆ باست کرد دروست بوونە ،واتە هەستی بێ باوکی لە باوەشی باوکا ئیحساس ناکرێ و هەست پێ ناکرێ ،بەومانایەش ئازاری گەنجێکی هەڵاتو لەدەست نیشتیمان نا بەڵکو مەرگستان و دەریا لەگەرویا غەرغەرە بکات بۆخنکاندنی، لەسەر قەنەفەیەکی کلاسیکی ناکرێت کە نرخەکەی هەزاران دۆلاربێت لە كۆتای كۆمێنتەكەشی دەنووسێت هیوادارم نەیسڕیتەوە
23423423
23423432423423423
Back to top button