خۆپێشاندانه‌كه‌ی سلێمانی بۆ پشگیری میلیشیاكانی به‌شار ئه‌سه‌د بوو له عه‌فرین
ئه‌مرۆ 24ی 2ی 2018 له شاری سلێمانی زۆنی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، خۆپێشاندانێك له‌باره‌ی پشگیری بۆ عه‌فرین به‌رێوه چوو كه ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه له‌لایان هێزه‌كانی توركیا ئۆپراسیۆن بۆ سه‌ر عه‌فرین، ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا دیار نیه خۆپێشاندنهكهی سلێمانی بۆ پشگیری له میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌د یان دژی ئۆپراسیۆنه‌كه چونكه خۆپێشاندانه‌كه له‌كاتێكدایه، كه له‌ئێستادا میلیشیاكان ده‌چنه ناو شاری عه‌فرین.
له‌و باره‌یه‌وه چاودێرانی سیاسی پێیان وایه، خۆپێشاندانه‌كه له‌و كاته دا بووه كه میلیشیاكانی سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌د چوونه‌ته ناو شاره‌كه، ئه‌مه‌ش تاوه‌كو ئێستا روون نیه نیازی خۆپێشاندانه‌كه بۆ دژایه‌تی له‌شكركێشی توركیایه، یان بۆ پێشوازی كردنی له میلیشیاكانی سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌ده”.
چاودێرانی سیاسی هه‌روه‌ها ده‌لێـ” بوونی ئه‌و خۆپێشاندانه، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یه كه ئێران له عه‌فرین و سلێمانی دا هه‌یه‌تی بۆ پێشاندانی ئه‌وه‌ی كه كورد له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی شیعه‌دایه، هاوهه‌ڵوێسته، ئه‌م خۆپێشاندانه زیاتر بۆ پاڵپشتی میلیشیاكانی سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌ده”.