هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هه‌ره‌شه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌كات

هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هاوسه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی له‌ نامه‌یه‌كدا هه‌ره‌شه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری یه‌كێتی ده‌كات له‌مه‌ر ده‌ست نیشان نه‌كردنی رۆژێك بۆ كۆنگره‌”.

له‌ نامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، هێرۆ ئیبراهین ئه‌حمه‌د له‌ نامه‌كه‌ دا ده‌نووسێـ” من بۆ دواجار وه‌ك خوشكێك داوات لێ ده‌كه‌م كه‌ به‌زووترین كات ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ سازبكه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی له‌و دڵه‌راوكێ و چاوه‌روانیه‌ نه‌جاتی بێت كه‌ ئه‌وه‌ش به‌ته‌نیا داواكاری من نیه‌ به‌ڵكو هی هه‌موو ئۆرگان و مه‌كته‌ب و كادیر و ئه‌ندامان و لایانگرانی یه‌كێتیه‌”.

هه‌روها له‌ نامه‌كه‌دا هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌شنووسێ، هیوادارم كه‌ به‌رپرسیارێتی سه‌رشانی خۆت به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ جێبه‌جێ بكه‌یت، ئۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ناوتان وه‌ك هه‌ڵوه‌رێنه‌رێكی چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ی مام و یه‌كێتی نه‌چێته‌ لاپه‌ره‌كانی مێژووه‌وه‌”.

هێرۆ كه‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیشه‌، هه‌روه‌ها ده‌شنووسێـ” پێویسته‌ تاوه‌كو یه‌ك شه‌ممه‌، 25ی 2ی 2018 كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجام بدرێت و رۆژی به‌ستنی كۆنگره‌ به‌فه‌رمی رابگه‌ێنرێرێت، ئه‌گه‌ر نا رووبه‌رووی به‌رپرسیاریه‌تی مێژووی ده‌بیتوه‌، هه‌روه‌ها ده‌شنووسێ، چاوه‌روانی هه‌ڵوێستی برایانه‌ و یه‌كێتیانه‌م”.

 

 

Back to top button